بابەتتەکنەلۆجیا

کێ لە کاتی کۆڤیددا سەرکەوت و کێ شکستی هێنا؟

کێ لە کاتی کۆڤیددا سەرکەوت و کێ شکستی هێنا؟

پەتای گشتگیری ڤایرۆسی کۆڤید لە سەرەتاوە بووە هۆی ڕاوەستانێک لە باروودۆخی ئابووریی جیهانیدا، بەڵام بازرگانییەکان لەگەڵیدا خۆیان ڕێک خست و بەخێرایی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەرەو سەرهێڵبوون هەنگاویان هەڵگرت، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە بە دوای ڕێگایەک بۆ پێشکەوتن بوون.

ئەمانەی خوارەوە بڕێک لە سەرکەوتووان و شکستخواردووانی بواری ئابووریی کاتی کۆڤیدن:

داخرانەکان، قەدەغەی هاتوچۆ و بەرگیری لە سەفەر، هەموویان بوونە هۆی سەرکەوتنی کۆمپانیای ئەمازۆن  که پێش کۆڤیدیش لە بواری وردەفرۆشیی سەرهێڵدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو چالاک بوو. هەر لە سەرەتاوە دیاربوو کۆمپانیای ئەمازۆن بە سەرۆکایەتی جێف بزووس، ئامادە و شیاوی سەردەمی کۆڤیدە! هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پەشۆکاوی و کەرەنتینەبوونی کڕیاران لە ماڵەکانیان لەم سەردەمەدا. لە ئەنجامدا دەرکەوت  فرۆشی ئەمازۆن دوای هاتنی کۆڤید ٤٠ لە سەد زیادی کردووە و توانیی لە ساڵی رابردوودا ۳٨۷ بلیۆن دۆلار فرۆشی ببێت.

  • کاروباری گەیاندنی چێشت

پاش ئەوەی چێشتخانەکان و باڕەکان داخران، کاری ئامادەکردن و گەیاندنی چێشت گەشەیەکی زۆری بە خۆیەوە بینی. بۆ نموونە لەم ماوەدا گرووپی بریتانی-هۆڵەندی “Just Eat Takaway”، داهاتەکەی ٥٤ لە سەد گەشەی سەند و گەیشته ۲.٤ بلیۆن دۆلار، هەروەها گرووپی  “Deliveree”یش لە بەریتانیا ٦٤ لە سەد گەشەی سەند و داهاتی گەیشته ٤.۱ بلیۆن پۆند.

  •  تەلەڤزیۆن و کایەی ڤیدیۆیی

بەڕاستی کاتێک ناتوانی لە ماڵ بڕۆیته دەر و پاش ئەوەی نانی شێوانت خواردووە، چ کارێک دەتوانی بکەیت جگە لەوەی لەسەر  قەنەفە (کاناپێ) ڕاکشێیت و سەیری تەلەڤزیۆن بکەیت یان خەریکی کایەی ڤیدیویی بیت؟

لەگەڵ داخرانی سینەماکان، کاروباری سینەمای ماڵی (home-based show) گەشەیەکی بێوێنەی کرد.

بۆ وێنە Netflix که یەکێک له کۆمپانیا باشەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و زنجیرەفیلم لەسەر ئاستی جیهاندایە، ژمارەی بەشداربووانی چووە سەرەوەی ۲۰۰ ملیۆن کەس.

کۆمپانیای  Disneyیش که لەساڵی ۲۰۱۹ سرویسی  +Disenyی دامەزراندبوو، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۱ ژمارەی بەشداربووانی سرویسەکەی گەیشت به ۹٥ ملوێن کەس.

دوو کۆمپانی سۆنی و مایکرۆسۆفتیش کە لە بواری بەرهەمهێنانی کایەی ڤیدیۆییدا چالاکن، هەر کام ئامێری نوێی خۆیان پێشکەش کرد و ڕێژەی فرۆشیان گەشەی کرد.

  • بەشی فڕین

ڕەنگه بەشی فڕین لە هەموو کاروبارەکانیتر زۆرتر تووشی زەرەر بووبێت؛ لەبەر ئەوەی دوای کۆڤید چیدی گەشتیار یان ڕێبوارێک بۆ گواستنەوە نەبوو و هەزارن فڕۆکه له سووچێکی فڕۆکەخانەکان نووستبوون.

پێشبینییەکان بۆ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخە هەر بەدوا دەکەوێت و ئێستا گرووپە پیشەسازییەکان هیوادارن له ساڵی ۲۰۲۳ یان ۲۰۲٤ دۆخەکە باشتر بێت.

  • بەهای نەوت

پاش ڕاوەستانی ئابووریی جیهانی له وەرزی دووەمی ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی بەرزبوونەوەی شەپۆلی گشتگیری نەخۆشی کۆڕۆنا، بەهای نەوت لە ئاسمانەوە کەوتە سەر عەرز.

بەڵام ڕێژەی بەرهەمهێنان لەلایەن بەرهەمێنەرانی جیا له ئۆپێکەوە وەکوو ڕووسیا، بە ئەسپایی توانییان بەهای نەوت ببەنە سەرەوە و هیوای باشتربوونی دۆخی ئابووری لە ئەمساڵ زیاتر بکەن.

بەڵام هێشتا ئەم کارگەلە بەپێی پێویست نەبوو و هەر بەتەنیا پێنج کۆمپانیای گەورەی BP, Chevron, ExxonMobil, Shell and Total تووشی خەساری ۷۷ میلۆن دۆلاری بوون.

ئەمساڵ بەهای نەوت پاڵپشتییەکی باشی هەبووە. لە بازرگانییە نوێیەکاندا بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلانگەلێک بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی ئابووری، نرخی هەر بەرمیلێک لە ٧٠ دۆلاردا ڕاگیراوە و ئەمەش بەتایبەت لە ئەمریکا، دەبێتە هۆی پاڵپشتییەک بۆ داخوازییەکان.

وەرگێڕ: ئێحسان ئیزەدی

چاودێری زانستی: سەعدی کیانی

چاودێری زمانی: سەعدی کیانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button