بابەتژینگە

ئۆرانگۆتانەکان خۆبەخۆ فێری شکاندنی گوێز به بەرد و دار دەبن!

ئۆرانگۆتانەکان خۆبەخۆ فێری شکاندنی گوێز به بەرد و دار دەبن!

لەمێژه دەزانین کە شمپانزییەکان تەنیا جۆری مەیموونن کە گویز به بەرد و دار دەشکێنن و ئەمەش وەک ژیرانەترین چەشنی کەڵکوەرگرتن لە ئامێر لە سروشتدا پێناسە دەکرێت. لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە ئۆرانگۆتانەکانیش دەتوانن لە تەشوێ (چەکوش) بۆ شکاندنی گوێز کەڵک وەربگرن و ئەمەش بەبێ چاولێکردن له کەسێکی تر فێر دەبن. ئێلیسا باندینی و هاوکارانی لە زانستگەی تۆبینگێنی ئەڵمانیا به تاقیکردنەوەی ١٢ ئۆرانگۆتان له باخچەی ئاژەڵان، دوای پێدانی دار و بەرد لەگەڵ گوێز، دیتیان کە ئەوان لەو دار و بەرد وەک تەشوێ بۆ شکاندنی گوێزەکان کەڵک وەردەگرن؛ لە حاڵێکدا کە هیچ کامیان پێشتر فێری ئەم کارە نەکرابوون! ئەمەش نیشانی دا که ئۆرانگۆتانەکان خۆبەخۆ فێر دەبن چۆن لە کەرستەکان بۆ شکاندنی گوێز کەڵک وەرگرن.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button