بابەتژینگە

پاڵاوتنی co2 بە هێندەی ٤٠ ملیۆن دار لە سکۆتلەند

پاڵێوگەی هەوای هەڵکەوتوو لە سکۆتلەند دەتوانێت بە هێندەی ٤٠ ملیۆن دار، CO2 بپاڵێوێت

لە داهاتوودا پاڵێوگەیەکی هەوا لە سکۆتلەند دادەمەزرێت که لە ساڵدا ١ ملیۆن تۆن کاربۆن دایۆکساید هەڵدەمژێت. ئەم ڕێژەیە بە قەدەر هەناسە کێشانی ٤٠ ملیۆن دار لە ساڵێکدا بەراورد دەکرێت. تەکنەلۆجیای پاڵێوتنی کاربۆن دایۆکساید دەتوانێت لە بەربەرەکانێ لەگەڵ گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا یاریدەدەر بێت بە جۆرێک کە بیل گەیتس و ئیلۆن ماسک لەم دواییانەدا لەسەر ئەم باسە وەبەرهێنانێکی زۆریان کردووه. کۆمپانیای بەریتانیی گواستنەوەی وزه Storegga Geotechnologies بە هاوکاریی کۆمپانیای کەنەدایی تەکنەلۆجیای پاڵێوتنی کاربۆن دایۆکساید Carbon Engineering، بەهیوان تا ساڵی ٢٠٢٦ ئەم پاڵێوگەیە له سکۆتلەند دابمەزرێنن، تاکوو لە ساڵێکدا ١ ملیۆن تۆن CO2 لە هەوا بگرێت.

ئەم پاڵێوگەیە بە هەبوونی چەند پانکەی گەورە هەوا هەڵدەمژێت و لە سەرەتادا کاربۆن دایۆکسایدی هەوا دەکاته کالیسیۆم کاربۆنات. دواتر هەوای پاڵێوراو دەدرێته دەرەوە و کالیسیۆم کاربۆنات لە تانکەکانی ژێر ئاو ڕادەگیرێن. بەرپرسانی ئەم دوو کۆمپانیایە دەڵێن بە هۆی ئەوەی کە ئێستا وڵاتی سکۆتلەند ٩٧٪ی وزەی خۆی لە سەرچاوە سەوزەکان و وزەی جێگرەوە دابین دەکات، ئەم وڵاته بۆ دامەزراندنی پاڵێوگەی کاربۆن دایۆکساید هەڵبژێردراوە.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button