بابەتزانستە بنەماییەکان

خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ۲۰۲۱

خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ۲۰۲۱ بە زانستوانانی ئەڵمانی و بەریتانی گەیشت.

ئاکادێمیی شاهانەی زانستەکانی سوید بڕیاری دا خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠٢١ بە بۆنەی “پەرەپێدانی ڕاپەڕێنەری ئۆرگانیکی ناهاوتا” ببەخشێت به بنیامین لیستی ئەڵمانی و دەیڤید مەکمیلیانی بەریتانی.

پێکهێنانی ملوکولەکان هونەرێکی دژوارە. لیست و مەکمیلیان، خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵیان به هۆی پەرەپێدانی ڕەوشێکی نوێ بۆ پێکهێنانی ملوکولی ڕاپەڕێنەری ئۆرگانیک بردەوە. ئەم دەسکەوتە، ئاسەوارێکی ئەرێنیی زۆری لەسەر لێکۆڵینەوە دەرمانییەکان داناوە و کیمیای سەوزتر کردووه.

ڕاپەڕێنەرەکان، بۆ کیمیازانەکان ئامرازگەلێکی بنەمایین. بەڵام زانستوانان تا ماوەیەک پێیان وابوو که تەنیا دوو چەشنه ڕاپەڕێنەر هەیە: کانزاکان و ئەنزیمەکان. ساڵی ٢٠٠٠، لیست و مەکمیلیان بە شێوەی سەربەخۆ چەشنی سێهەمی ڕاپەڕێنەریان دۆزییەوە کە پێی دەوترێت: “ڕاپەڕێنەری ئۆرگانیکی ناهاوتا” و لەسەر ملوکولە ئۆرگانیکەکان پێک دێت.

لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە، ڕاپەڕێنەرە ئۆرگانیکەکان بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەرەوە پەرەی پێدراوە. لیست و مەکمیلیان لەم بوارەدا پێشەنگ بوون و دەریانخست کە لە ڕاپەڕێنەرە ئۆرگانیکەکان دەکرێت بۆ ڕێنوێنیی زۆربەی کارلێکە کیمیاییەکان کەڵک وەربگیرێت. بە یارمەتیی ئەم ڕاپەڕێنەرانە، لێکۆلەران دەتوانن هەر شتێک، لە دەرمانێکی نوێ بگره تا ملوکولێک کە دەتوانێت تیشک لە خانەی خۆری ڕابگرێت، بە کارامەییەکی زۆرەوە بەرهەم بهێنن.

کەواته ڕاپەڕێنەری ئۆرگانیک قازانجێکی زۆری بۆ مرۆڤ بە دیاری هێناوه.

 

Catalyst ڕاپەڕێنەر

Asymmetric ناهاوتا

Metal کانزا

Reaction کارلێک

Solar Cell خانەی خۆری

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەرچاوە: لاپەڕەی فەرمی خەڵاتی نۆبڵ لە ئینستاگرام

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد