بابەتتەکنەلۆجیا

بەپێی یاسای نوێی ئەورووپا، هەموو بارگەکەرەکان دەبێت ببن به USB-C

ئاخۆ ئایفۆنەکانتان چییان بەسەر دێت؟!

ساڵی ٢٠٠٩ کاتێک کە زلهێزانی ئەلیکترۆنیی سامسۆنگ و نۆکیا و هۆواوی کۆ بوونەوە و ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی کە یەک جۆر بارگەکەر لە ئامێرەکانی خۆیان بەکار بهێنن، واژۆی بەرهەمهێنەرێکی نوێی مۆبایلیش هاتە بەرچاو: ئەپڵ. بەڵام ئەو کۆمپانیایه کاتێک مۆبایلی نوێی دایه بازاڕ، ئەو ڕێکەوتنەی پەیڕەو نەکرد و بارگەکەری تایبەت به خۆی لەناو پاکێجەکانیدا دانا. تا ئەمڕۆش زۆر ئەستەم دیاره کە یاسایەک بتوانێت ئەپڵ ناچار بکات کە لە بارگەکەری USB-C بۆ مۆبایلەکانی کەڵک وەرگرێت. دوای چەند ساڵ چاوەڕوانی لە ئاکامدا کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێداگری کرد و یاسایەکی پەسەند کرد کە هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەبێت لە بارگەکەری USB-C کەڵک وەرگرن.

ئەوەش نەک مۆبایلەکان بەڵکوو بارگەکەری هەموو ئامێرێک وەک کامێرا، هێدفۆن، تەبلێت و کەرەستەی گەمەی ڤیدیۆ دەگرێتەوە. ئەم یاسایه یەک هەنگاوی دیکەی ماوە، ئەویش پەسەندکردنی لە پەرلەمانی ئەورووپایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، هەر بەکارهێنەرێکی ئەورووپی، مامناوەند ٣ جۆر بارگەکەری هەیە بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی خۆی. تێچووی ساڵانە بۆ کڕینی بارگەکەری جۆراوجۆر ٢.٤ ملیار یۆرۆیە و ١١ هەزار تۆن زبڵی ئەلیکترۆنی لە پاشماوەی بارگەکەرەکان پێک دێت.

بە دابەزینی ئەم یاسایه، یەک بارگەکەری USB-C بۆ بارگاویکردنی هەموو ئامێرەکان دەشێت و پێویست به کڕینی بارگەکەری جۆراوجۆر نامێنێت.

ڕاپۆرتی بی بی سی لە ساڵی ٢٠١٨ نیشان دەدات ٥٠%ی بارگەکەرەکانی مۆبایل که لە ئەورووپا فرۆشراون لە جۆری micro-USB، ٢٩% جۆری USB-C و ٢١% جۆری Lightning بوون (کە تەنیا بۆ مۆبایلی ئایفۆن دەبێت). لەم دواییەدا زۆربەی ئەو مۆبایلانەی سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە لەگەڵ بارگەکەری USB-C دەدرێنه بازاڕ. بەو هۆیەشەوە پێشنیار کراوە هەموو کەرستە ئەلیکترۆنییەکان، ئەم بارگەکەرەیان لەگەڵ بێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

پێداچوونەوەی زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button