بابەتتەندروستی

لەشولارێکی جوان

بۆ ئەوەیکە لەشولارێکی جوانمان هەبێت، چەندە دەبێت ڕاهێنان و وەرزش بکەین؟

وەرزش بە چەندین شێواز کاریگەری هەیە لەسەر ئەندامەکانی جەستەی ئێمە. بۆ نموونە کاتێک ڕاهێنانی یاریی ئاسن (کێشهەڵگرتن) دەکەین، لەوانەیە ئەو وەرزشە یارمەتیمان بدات تاکوو ماسوولکەکانمان بەهێزتر بن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەگەری ئەوە زۆر کەمە کە بتوانێت دڵ و دەمارەکانمان باشتر و بەهێزتر بکات. بەگشتی، بۆ ئەوەیکە لەشولارێکی جوانمان هەبێت پێویستە بەردەوام سەرقاڵی ڕاهێنان بین. هەروەها بەپێی ئەو وەرزش و ڕاهێنانەی کە دەیکەین لەوانەیە زۆرتر یا کەمتر لەو ئاستەی کە بیرمان لێ کردووەتەوە، وەرزشمان کردبێت. بەپێی ئەمە دەتوانین بڵێین کە چەندین جۆر ڕاهێنان و وەرزشمان هەیە.

  • وەرزشی خۆڕاگری

لە کاتی ڕاهێنان بۆ ئەم وەرزشە، زۆر لەسەرەخۆ و بە شێوەی تەکوزمەند وەرزش دەکەین؛ هەر ئەم شێوازەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە بتوانین باشتر هەناسە هەڵمژین.

  • وەرزشگەلێک کە لەسەر لێهاتوویی تاک بنیات نراون

هەندێک وەرزش وەکوو مەلەکردن، تێنیس و تەکنیکەکانی شەڕکردن، پێویستیان بە لێهاتوویی جەستەیی و تەکنیکی هەیە. بۆ ئەم وەرزشانە پێویستە بە شێوەی بەردەوام ڕاهێنان بکەین، نەک ئەوەیکە لەپڕ زەختێکی زۆر بخەینە سەر خۆمان و تووشی کێشە بین. بەگشتی، فێرکاری بۆ ڕاهێنان دەبێت ڕێکوپێک بێت، نەک ئەوندە دژوار کە تووشی کێشەمان بکات.

  •   سڵامەتی و لەشساغی

بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێت لەشولارێکی جوانیان هەبێت، ڕادەی ڕاهێنانەکە هێندە گرینگ نییە؛ بەڵکوو چۆنیەتیی ڕاهێنانەکەیە کە گرینگە. بە گشتی دەتوانین بڵێین کاریگەرترین بەرنامە بۆ ڕاهێنان، بەرنامەیەکە کە بە شێوەی درێژخایەن و بە بەردەوامی بەڕێوە بچێت.

Endurance exercise: وەرزشی خۆڕاگری

وەرگێڕ: سومەیە کەریمی

چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button