بابەتتەکنەلۆجیا

ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕۆڵز-ڕۆیس

یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕۆڵز-ڕۆیس ساڵی ٢٠٢٣ شەقامەکەن دەپێوێت

ئەم کۆمپانیایە کە هێمای بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێله، تا ساڵی ٢٠٣٠ هەموو ئۆتۆمبێلەکانی دەبنە کارەبایی. زلهێزی بەریتانیی دنیای ئەندازیاری، لەم دواییانەدا یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی بە ناوی Spectre ناساند. ئەم ئۆتۆمبێلەش وەک شۆڕشێک لە دنیای ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان، به یەکەمین و باشترین ئۆتۆمبێلی نایاب لە قەڵەم دەدرێت. کۆمپانیای ئەڵمانیی BMW خاوەنی کۆمپانیای ڕۆڵز-ڕۆیس ڕایگەیاند کە لە دوایین وەرزی ساڵی ٢٠٢٣دا، یەکەمین ئۆتۆمبێله فرۆشراوەکان ڕادەست دەکات. هەروەها ڕایگەیاند ئەم کۆمپانیایە، دوای ساڵی ٢٠٣٠ تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت.

تۆرستەن ئۆتڤۆس، بەڕێوەبەری ڕۆڵز-ڕۆیس ڕایگەیاند تا کۆتایی ساڵی ٢٠٣٠ ئیتر بزوێنەری سووتانی ژوورەکی وەلا دەنێن. وێنەی دەرکەوتوو لەم ئۆتۆمبێلە به قسەیەکی هێنڕی ڕۆیس لە بناخەدانەرانی ڕۆڵز-ڕۆیس ڕازاوەتەوە که دەڵێت: “بۆ هەر کارێک بەدوای بەرزترین ئاست بگەڕێن، باشترینی ئەو شتەی کە هەیە بەدەست بهێنن و باشتری بکەن. ئەگەر نەبوو، بۆخۆتان دیزاینی بکەن.” ساڵی ١٩٠٤یش چارڵز ڕۆڵز و هێنڕی ڕۆیس، به بیرۆکەی دروستکردنی باشترین ئۆتۆمبێلی جیهان، ڕۆڵز-ڕۆیسیان دامەزراند.

Luxury, Premium نایاب

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button