بابەتژینگە

چۆن بگەین بە سیفری تەواو؟

سیفری تەواو (Net Zero) بەمانای وەستان لە زیادکردنی گازە گوڵخانەییەکان لە هەوادایە.

سیفری تەواو بابەتی هەرەسەرەکیی سەرکردەکانە لە کۆنفرانسی ئاووهەوای COP26.

زۆربەی چالاکییەکانی مرۆڤ گازی گوڵخانەیی دروست دەکات. ئەم گازانە دەتوانن پلەی گەرمیی هەسارەکە بەرز بکەنەوە. بۆ گەیشتن بە سیفری تەواو پێویستە ئەم چالاکییانە کەم بکەینەوە.

بەڵام هەروەها دەتوانین بڕێک لەو گازانە لە هەوادا کەم بکەینەوە لە ڕێگەی هۆکارگەلێک وەک زیادکردنی ژیانی ڕووەکی کە کاربۆن دی ئۆکساید هەڵدەمژێت.

لە وڵاتانی جیهان پرسیاریان کرد کە تاکوو ساڵی ٢٠٥٠ دەتوانن چ هەنگاوێک بەرەو گەیشتن بە سیفری تەواو بنێن، هەر دوێنێ هیندستان گوتی تا ساڵی ٢٠٧٠ ناگاتە سیفری تەواو.

بەڕێز دەیڤید ئەتێنبۆرۆ، پێشکەشکاری بەناوبانگی دنیای زانست، گەلانی پێشکەوتوو وەک بەریتانیای هان داوە کە «بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی بگرنە ئەستۆ» و بەرامبەر بە گۆڕانی ئاووهەوا یارمەتیی وڵاتانی هەژار بدەن، چونکە ئەوانیش لەژێر کاریگەریی گۆڕان و ڕووداوەکانی ئاووهەوادان.

ئەم پێشکەشکارە هەروەها دەڵێت: «بەڕاستی کارەساتە ئەگەر ئێمە ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبینەوە پشتگوێیان بخەین.»

ئەتێنبۆرۆ لە کاتی تۆمارکردنی زنجیرە دۆکیومێنتارییە نوێیەکەی «هەسارەی سەوز»، لەگەڵ بی بی سیدا دوا کە کامێرایەکی یەکجار پێشکەوتوو بۆ وێنەگرتن لە جیهانی ڕووەکەکان بەکار دێنێت.

«هەسارەی سەوز» بۆ یەکەم جار لە کۆبوونەوەی ئاووهەوای COP26 لە مانگی نۆڤەمبەردا پێشکەش دەکرێت.

 

Net zero: سیفری تەواو

Key issue: بابەتی هەرەسەرەکی

Atmosphere: بەرگەهەوا

Plant life: ژیانی ڕووەکی

 

سەرچاوەکان

سەرچاوە 1 ، سەرچاوە 2 ، سەرچاوە 3

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button