ئابووریبابەت

ئەپڵ فرۆشتنی هەموو بەرهەمەکانی لە تورکیا ڕاگرت

به هۆی هەڵاوسانی ٢٠%ی لەم وڵاته و دابەزینی ١٥%ی بەهای لیره تەنیا لە ڕۆژێکدا.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند به هۆی قەیرانی ئابووریی ئەم دواییەی تورکیا، دەستی لە فرۆشتنی بەرهەمەکانی خۆی لەم وڵاتەدا ڕاگرتووه.

تەنیا لە ڕۆژی سێشەممەدا بەهای لیره لەچاو دۆلاری ئەمریکا ١٥% دابەزیوە و هەڵاوسانێکی ٢٠%ی لە نرخی کەلوپەلەکان ڕووی داوە. هەروەها فرۆشگەی ئینتەرنێتی ئەپڵ بۆ کڕیاران لە ناوخۆی تورکیا لەبەر دەست لاچووە و هیچیان پێ نافرۆشێت.

هەرچەند هەندێک له چالاکانی ئابووری پێشبینیان دەکرد که بەهای یەکسانیی ١١ لیره لە ئاکامدا بگاته یەک دۆلار بەڵام ئەم پێشبینیە وەڕاست نەگەڕا و گەیشته ١٣.٤٤ لیره کە له چەن ساڵی ڕابردوودا ڕووخانێکی بێوێنە له ئابووریی تورکیادا نیشان دەدات.

تیم ئەش، ڕاوێژکاری پلەبەرزی بازار دەڵێت: ئەم بارودۆخە، ئاکامی سیاسەتی شێتانەی ئەردۆغان لە پاڵپشتیکردنی هێنانە خواری سوودی بانکەکانه کە ئێستا له تورکیا خەریکه بە ڕێوەی دەچێت.

Inflation هەڵاوسان (فارسی: تورم)

ئامادەکردن: کەریم بایرامی

 

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button