بابەتتەندروستی

بینینی نەوەکان مێشکی دایەگەورەکان چالاک دەکاتەوە

جیمز ڕیلینگ دەڵێت: «ئەگەر نەوەکان پێبکەنن دایەگەورەکان هەست بەو  دڵخۆشییە دەکەن و ئەگەریش بگرین ئەوان هەست بەو ئازار و ناخۆشییەی منداڵەکە دەکەن».

ڕیلینگ دەڵێت: «منداڵە چکۆلەکان خاوەن تایبەتمەندیگەلێکن کە یارمەتییان دەدات تاکوو بتوانن هەم لەسەر مێشکی دایکیان و هەمیش لەسەر دایەگەورەکانیان کاریگەری دابنێن».

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان کاتێک دایەگەورەکان چاو لە وێنەی نەوەکانیان دەکەن، چالاکیی هەندێک لە بەشەکانی مێشکیان کە پەیوەندی بە هاودڵی و سۆزەوە هەیە زیاد دەکات.

توێژەران لەسەر ئەم بابەتە لێکۆڵینەوەیان کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ٥٠ دایەگەورەی تەندروستیان هەڵبژاردووە کە  پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە. دایەگەورەکان بەپێی ئەو ئەزموونەی کە بەدەستیان هێنابوو، پرسیارنامەیەکیان پڕ دەکردەوە کە باسی ئەمەی دەکرد: چەندە کات بۆ نەوەکانیان تەرخان دەکەن؟ ئەو چالاکیانەی کە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن و ئەو هەست و سۆز و خۆشەویستییەی کە بۆ یەکتریان هەیە.

هەروەها لەو توێژینەوەیەدا کاتێک بە شێوەی هاوکات چاویان لە نەوەکەی خۆیان، منداڵێکی بێگانە و گەورەساڵێک کردووە، کردەوەکانی مێشکیان بە وێنە هەڵگریی مێغناتیسی(Fmri) تاوتوێ کراوە.

لە ئاکامدا توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کاتێک دایەگەورەکان چاو لە وێنەی نەوەکانیان دەکەن بە بەراورد لەگەڵ ئەو کاتانەی کە چاو لە وێنەی کەسانی تر دەکەن، مێشکیان لە بواری سۆز و هاودڵییەوە بە شێوەیێکی چالاکتر کار دەکات.

وەرگێڕ: سومەیە کەریمی
چاودێری زانستی: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

 

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button