Close

کاواساکی تا ٢٠٣٥ تەنیا ماتۆڕی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت

کاواساکی ڕایگەیاند تا ٢٠٣٥ بۆ بازاڕی وڵاتە پێشکەوتووەکان تەنیا ماتۆڕی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت.
ئەم کۆمپانیایه تا ئێستا ئەزموونی بەرهەمهێنانی ماتۆڕی کارەبایی نییه بەڵام دەڵێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٠ جۆر ماتۆڕی کارەبایی و هایبرید و هایدرۆجینی بەرهەم دەهێنێت.
تا ٢٠٣٥ ماتۆڕەکانی کاواساکی لە ژاپۆن، ئەورووپا، ئەمریکا، کەنەدا و ئۆسترالیا دەبنه تەواو کارەبایی. هەروەها دەیەوێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٣٠، بازاڕی فرۆشی بەرهەمەکانی خۆی ٢.٤ قات زیاد بکات و بگاته ٩ ملیار دۆلار لە ساڵدا.
کۆمپانیاکانی دیکەی بەرهەمهێنانی ماتۆڕیش بەرنامەیان بۆ کارەبایی کردنی بەرهەمەکەنیان هەیە. بۆ نموونه هۆنداش تا ٢٠٤٠ تەنیا ماتۆڕی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت.

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

Related Posts

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .