بابەتژینگە

دەگمەنترین ماسیی جیهان ئەگەری هەیە لەناو بچێت.

دەگمەنترین ماسیی جیهان ئەگەری هەیە لەناو بچێت.

ماسییەک بە نێوی ئەسپریت کە ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش هاتۆتە کایەوە، ساڵی ۱۹٥٦ لە لایەن خوێندکارێکی زیندەوەرناسی دۆزرایەوە و ماوەی چەند ساڵێکە ئەگەری قڕتێکەوتنی هەیە.

مەزەندە دەکرێت هەژماری کۆی ئەم چەشنە لە نێوان ۱٠ بۆ ۱٥ ماسی بێت و وا دەردەکەوێت، لە درێژایی یەک کیلۆمەتریی ڕووباری بەردینی ڤالسان بژین.

زیندەوەرناسێکی ٥۹ ساڵە دەڵێت: پاش چەندین ساڵ هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەم ماسییە، خەڵک دەیانگوت لەناو چووە، بەڵام ئێمە لە زیندووبوونی دڵنیا بووین.

ئەسپریت ماسییەکی شەوگەڕە کە لە ژێر بەردەکاندا خۆی دەشارێتەوە، داهاتوویەکی نادیاری هەیە و ڕووبەڕووی مەترسیگەلێکی زۆر دەبێتەوە.

ئێستا تیمێک لە زانایان بۆ پاراستنی ئەم ماسییە پێکهاتووە و لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا، زیندەوەرناسێکی ۳۱ ساڵە توانی ۱۲ ماسی ئەسپریت کۆ بکاتەوە.

هەروەها کەژوانێکی خەڵکی ڤالسان لەگەڵ هەندێک کەسی دیکەدا بە پارەی کەسیی خۆیانەوە و بەبێ هیچ پشتیوانییەک تیمێکیان پێک هێناوە بۆ پاراستنی ئەسپریت و بەو هەوڵە چەندین ماسی ئەسپریتیان دۆزیوەتەوە.

ئامادە کردن: هێمن موحەمەدیان

سەرچاوە:
http://www.bbc.com/news/amp/world-europe-54823866

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button