بابەتژینگە

ئەم ماسییە ناو مێشکی دیاره!

دنیای ماسییەکان پڕه لە ماسی به شکڵ و شێوە و قەبارەی جۆراوجۆر و سەیروسەمەرە کە زۆربەیان تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.

له گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕێکخراوەی لێکۆڵینەوەی کەنداوی مۆنتێری بڵاوی کردەوە ماسییەکی یەکجار زۆر دەگمەن به ناوی (بارلی) که نێوچاوانێکی ڕوونی هەیە هاتە بەرچاو.

ئەم ماسییە که لەناو قووڵایی ٦٠٠ تا ٨٠٠ مەتریی ژێر ئاوەوە دەژیێت، ناوی زانستییەکەی (Macropinna microstoma)یە و به هەبوونی چاوانی سەوز و نێوچاوانی ڕوون کە ناو مێشکی لێوە دیارە، یەکێکه له دەگمەنترین چەشنەکانی ماسی.

بارلی بۆ ڕاوکردن، بەبێ جووڵه ڕادەوەستێت تا پلانکتۆنێک بەسەر سەریدا تێپەڕ بێت. بەو چاوانەی کە لەناو مێشکیدایە و دەتوانێت سەرەوەی خۆیشی ببینێت، ئەو کاتەی هەستی کرد ڕاوەکەی لێی نزیک بووەتەوە هێرشی بۆ دەبات. ڕەنگی سەوزی چاویشی بۆ فیلتەرکردنی تیشکی ڕووناکی خۆر لەناو ئۆقیانووسدا یارمەتی دەدات.

ئەم لێکۆلەرانه دەڵێن لە ٥٦٠٠ جار مەلەکردنی ئامێرەکانی کۆنترۆڵ لە ڕێگەی دوورەوە لەناو ئاوەکانی کەنداوی مۆنتێری کالیفۆرنیادا، تەنیا ٩ جار ئەم ماسییەیان بینیوە.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سۆران ڕۆستەمیان

سەرچاوە

 

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button