بابەتگەردوونناسی

 پارکر، پشکێنەری ناسا دەستی لە خۆر دا

پارکر، پشکێنەری ناسا بۆ یەکەم جار دەستی لە خۆر دا.
سێ ساڵ دوای ناردنی پشکێنەری ناسا بەرەو بۆشایی ئاسمان و پێوانی تەنۆلکەکان و هێڵەکانی موگناتیسی و چەند دەور گەڕان بە دەوری خۆردا، بۆ یەکەم جار ئەوەندە له خۆر نزیک بووەتەوە که به وتەی بەرپرسانی ناسا “دەستی لە خۆر داوە”
ئەم پشکێنەرە بۆ چەند کاتژمێر له هەمبەر تینی ١٣٧٧ پلەی بەرگەهەوای خۆردا خۆی ڕاگرتووە. قەڵغانی ئەم پشکێنەرە ١١.٥ سەنتیمەتر ئەستوورایی هەیە و لە کۆمپۆزیتی کاربۆن دروست کراوە.
زانایان دەڵێن زۆرترین تینی خۆر دەتوانێت بگاته ١ ملیۆن پلەی سیلیسی لە کاتێکدا کەمترین تینی خۆر دەگاتە ٥٧٢٧ پلە.

تەنۆلکە (ذره) Particle
هێڵی موگناتیسی (میدان مغناطیسی) Magnetic Field

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: سۆران ڕۆستەمیان

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button