بابەتتەکنەلۆجیا

درۆن

درۆن یان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (UAV) وەک زۆربەی پێشکەوتەکانی تەکنۆلۆژیا، لە سەرەتادا بۆ ئامانجی جەنگی بەکار هاتووە. لە ڕاستیدا دەتوانین باڵۆنەکان وەک یەکەم درۆنەکان چاو لێ بکەین.
مێژووی یەکەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٤٩ کاتێک هێزەکانی ئۆتریش(نەمسا) باڵۆنی پڕ لە تەقەمەنییان بەڕێ دەکرد تا بەسەر شاری ڤێنیزدا ببارێت؛ هەرچەند هەندێک لە باڵۆنەکان بۆ پشتەوە گەڕانەوە و کەوتن بەسەر خۆیاندا بەڵام بە گشتی توانییان لەو داهێنانە کەڵکی پێویست وەربگرن.
لە مەودای جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەمریکا و بەریتانیا خەریکی پەرەپێدانی ئەم فڕۆکانه بوون. بەریتانییەکان ساڵی ١٩١٧ فڕۆکەیەکیان بە ناوی (Aerial Target) داهێنا کە به شەپۆلی ڕادیۆ کۆنتڕۆل دەکرا. لە ئەمریکاش فڕۆکەی (Kettering Bug) بۆ یەکەم جار لە ئۆکتۆبەری ١٩١٨ هەڵفڕی. بەڵام هیچ کات له جەنگدا کەڵکیان لێ وەرنەگیرا.
لە دەیەی ١٩٣٠دا بەریتانییەکان چەشنێکی پێشکەوتووتری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان دروست کرد. لەوانەیە ناوی (درۆن) لە ناوی ئەم فڕۆکەیە (Queen Bee) وەرگیرابێ.
درۆنی سیخوڕی یەکەم جار لە جەنگی ڤیێتنامدا بەکار هاتووە. لەو جەنگەدا ئەمریکا بە بەربڵاوی لە درۆنی (Firebees) بۆ گەشت لێدان و چاودێریی بەرەکانی جەنگ کەڵکی وەرگرتووە.
درۆنە جەنگیەکان لە ئێستادا هەڵگری چەک و هاژەک و بۆمبن و بۆ هێرشکردن کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کات لە سوریا، پاکستان، یەمەن، ئەفغانستان و چەند وڵاتی دیکه، خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button