بابەتژینگە

زانایان لە هەوڵی گەڕاندنەوەی دایناسۆڕەکاندان بۆ سەر زەوی

زانایان لە هەوڵی ئەوەدان تایبەتمەندییەکانی ئەو دایناسۆڕانەی کە لە مریشک دەچن بگەڕێننەوە. ئەویش بە پێی DNAیەکەیان و تایبەتمەندییە بۆماوەییەکانیان.
ئێمە وامان دەزانی لانی کەم ٦٥ ملوێن ساڵ بەر لە ئێستا، کاتێک کە هەسارەیەک خۆی بە زەویدا کوتاوە، بەدوای ئەو ڕووداوەدا دایناسۆڕەکانیش لە ناو چوونە. بەڵام، ئێستاکە بۆمان دەرکەوتووە کە هەندێک لە دایناسۆڕەکان(بە گشتی باڵندەکان) زیندوو ماونەتەوە و بوون بە باڵندە. زانایان دەیانهەوێت DNA مریشک دەستکاری بکەن و بیگۆڕن بۆ ئەوەیکە تایبەتمەندی گەلی ئاتاویستی و دایناسۆڕئاسا پێک بهێنن.
گرووپێکی لێکۆڵەری زانکۆی هاڕوارد بە ڕێبەری  بهارت- ئانجان بولار، لە ساڵی ٢٠١٥ کەڕاکەسەری باڵندەکانیان پشکنی؛ ئەم گرووپە گەشەی وردیلەکانی باوباپیرانی پێزەی مریشکیان تاوتوێ کرد. هاتن دەندووکیان بە شێوازی قەپۆز دەرهێنا. پاش سالێک بیرمەندێکی دیکە لە زانکۆی شیلی بە ناوی ژائۆ فرانسیسکۆ تایبەتمەندییەکانی گەشەی جینی IHHیی لە مریشکدا بە باری پێچەوانە داڕشتەوە. ئەم تاقیکارییە بووە هۆی ئەوەیکە فیبوول گەلێکی لوولەیی و شێوەی دایناسۆڕئاسا لە مریشکە ئاساییەکاندا پێک بێت. ئەم لێکۆڵینەوانە جێگای باس و مشت و مڕێکی زۆرن.

وەرگێڕ: سومەیە کەریمی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button