ئابووریبابەت

ئیکۆنۆمیست: کۆرۆنا بووەتە هۆی وەرگەڕانەوەی دیموکراسی لە دونیا!

کەمتر لە نیوەی خەڵکی دونیا لە وڵاتانێکی کەم تا زۆر دیموکراتیکدا دەژین.

ئەمە زۆرترین ئاکامگیریی نوێترین ڕاپۆرتی یەکەی زانیاری و توێژینەوەی بڵاڤۆکی ئیکۆنۆمیستە کە بە ناوی “پێوەری دیموکراسی” بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نزیکەی ٤٦ لە سەدی خەڵکی دونیا، شارومەندانی دامودەزگاگەلێک بە تایبەتمەندیگەلێکی کەم تا زۆر دیموکراتیکن.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئەم ژمارەیە دەگەیشتە ٤٩.٤

وەرگەڕانەوە لەم پانتایییەدا لە ساڵی ٢٠١٠وە تا ئێستا لە پێوانەیەکی ئاوادا پێشینەی نەبووە.

ڕاڤەکارانی بڵاڤۆکی ئیکۆنۆمیست هۆکاری ئەم بارودۆخە لە ئاکامی دۆخی ئاکامی پاندێمیی کۆرۆنا دەزانن.

بە گوتەی ئەوان کۆرۆنا بووەتە هۆی هەڵپەساردن و سڕینەوەی هەندێک لە ئازادیگەلێکی دیموکراتیک.

داخستنی بەشێکی زۆری چالاکییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان، سنوورداربوونی ڕەخسانی گەڕان و پێویستبوونی تێپەڕنامە کۆرۆنایییەکان بۆ بەشداربوون لە بەشێکی زۆری چالاکییە گشتییەکان، لە زۆرینەی هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئازادییەکان بوونە.

لە داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە ساڵانەیەدا، پێوەرگەلێک وەکوو چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەکان، زۆرینەخوازیی سیاسی، لێهاتوویی حکوومەت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگە، ئاستی گەشەی فەرهەنگ و بەشدارێتیی سیاسی و ڕادەی ئازادییەکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی دەبن بە پێوەر. وڵاتەکان بە پەیڕەوی بارودۆخیان لەم پێوەرانەدا لە یەک تا دە، خاڵ وەردەگرن.

باڵانشینی پێوەری دیموکراسیی ئەمساڵ، هەروەک جاران وڵاتی نەرویجە کە بە خاڵی ٩.٧ گەیشتووە.

نیوزلەندا کە ساڵی ڕابردوو لە پلەی چوارەمدا ڕاوەستابوو، ئەمساڵ لە پلەی دووەمدایە.

وڵاتانی باکووری ئەورووپا وەکوو: سوێد، فینلاند، ئایسلەندا و دانیمارک لە پلەکانی دواترەوە ڕاوەستاون. ئەڵمانیا لە پلەی پازدەیەمدایە و بەم شێوەیە دەچێتە ناو ڕیزی وڵاتانێک بە دیموکراسییەکی تەواوەوە.

تەنیا ٨.٤ لە سەدی خەڵکی دونیا لە وڵاتانێک بە دیموکراسییەکی تەواوەوە دەژین.

پێت وایە لە وڵاتی تۆ بارودۆخی دیموکراسی چۆنە؟ ئایا لەم ماوەیەدا گۆڕاوە؟

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button