پلاندانانی شاری

ئەندۆنیزیا پایتەختی خۆی ڕادەگوازێت!

جاکارتا شارێکی قەرەباڵغ و پیسە و لە مەترسیی نوقمبوون و بوومەلەرزەدایە.

پایتەختی ئەندۆنیزیا بەخێرایییەکی زۆرەوە بەرەو نوقمبوون دەچێت.

ئەم وڵاتە دەیەوێت پایتەختێکی خاوێنتر و خۆڕاگرتر دروست بکات.

بەپێی بڕیارێک کە مانگی پێشوو لە پەرلەمان پەسەند کرا، پایتەختی نوێ تەنیا بۆ گواستنەوەی ئیدارەکانی حکوومی نییە بەڵکوو ئامانج، بنیاتنانی شارێکی زیرەک لە ئاستی شارەکانی پێشکەوتووی دونیایە کە بەپێی دوایین ڕێنمایییەکانی تەکنۆلۆژیا بۆ ژیانی خەڵک پێک دێت.

نوستانترا، پایتەختی نوێی ئەندۆنیزیایە کە لە ٢٠٠٠ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی جاکارتا هەڵکەوتووە.

ژینگەپارێزەکان نیگەرانی ئەوەن کە شوێنی پایتەختی نوێ، لە ژینگەی ئۆرانگۆتانەکان و پڵنگەکان نزیکە و مەترسی دەکەوێتە سەریان.

لە ئێستادا ١٠ ملیۆن کەس لە جاکارتا دەژین کە ١.٥ ملیۆن کەسیان فەرمانبەری حکوومەتن و دەبێت ماڵی خۆیان بەجێ بهێڵن.

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا وای کردووە ئەم شارە ببێتە خێراترین شارێک کە بەرەو نوقمبوون دەچێت.

پایتەختی ئەندۆنیزیا ساڵانە ١٧ سانتیمەتر ژێر ئاو دەکەوێت و چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ شارەکە بەتەواوی نوقم بێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button