بابەتتەکنەلۆجیا

دەمامکەکەت بکە بە سرکە و بیخۆوە!

پێواژۆیەک بۆ گۆڕینی پاشماوەکانی کەرەستەی پاراستنی تاکەکەسی بۆ بەرهەمی لاوەکیی بێخەسار، ئاڵوگۆڕێکی گەورە بۆ کێشەی بوونی ئەو کەرەستەگەلە لە شوێنی کۆکردنەوەی پاشماوە شارییەکان دەبێت.

دەمامکە دڕاوەکان، ڕووپۆشەکان، دەستەوانە پزیشکییەکان و چاویلکە پلاستیکییەکانی پاراستن دەنێردرێنە ناو مەکینەیەک و بە ئاوی گەرم و تەوژمدراو و هەوای پەستراوەوە تێک دەقرمێن.

ئاو و ئەسێتیک ئەسید بەرهەمی کۆتایین.

گۆڕینی کەرەستەی خۆپارێزی بۆ ئەم تراوە، لە تینی ٣٠٠ دەرەجە و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە تاقیگەی زانکۆدا ئەنجام دراوە. بەرهەمی لاوەکیی ئەم پێواژۆیە ئۆکسیجن و دی ئۆکسیدی کاربۆنن.

تەکنۆلۆژیای ئەم پێواژۆیە تێکشکاندنی هایدرۆتێڕماڵ یاخود پێواژۆی نرخاندنە و ئەم پێواژۆیە پاشماوەکان بەتەواوی لەناو دەبات.

تراوی بەرهەمهاتوو لەم پێواژۆیە هێمنە، دەتوانرێت کەڵکی لێ وەربگیرێتەوە.
سرکە یان ئەسێتیک ئەسید دەکرێت بۆ دژەگەنکردنی ڕووبەرەکان بەکار بهێنرێت و ئاوی بەرهەمهاتووش دەکرێت پاش پاڵاوتن لە سووڕی پێواژۆیەکەدا کەڵکی لێ وەربگیرێتەوە.

ئەم پێواژۆیە لە زانکۆ و بە یارمەتیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و زانکۆکانی ئۆتاگۆ و واترلۆی وڵاتی کەنەدا پەرەی پێ دراوە.

ئەمە یەکێکە لەو دوو ڕێگەچارە داهێنەرانەیە کە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی پاشماوە خۆپارێزییەکانی کاتی کۆرۆنا لەلایەن ناوەندی تەندروستیی جیهانییەوە پەسند کراوە.

process: پێواژۆ

PPE: کەرەستەی خۆپارێزی، کەرەستەی پاراستنی تاکەکەسی

acetic acid: ئەسێتیک ئەسید، سرکە

hydrothermal deconstruction: تێکشکاندنی هایدرۆتێڕماڵ

valorisation process: پێواژۆی نرخاندن

disinfecting: دژەگەنکردن

World Health Organisation: ناوەندی تەندروستیی جیهانی

liquid: تراو

وەرگێڕان: فاڕووق ئەحمەدی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button