بابەتتەکنەلۆجیا

درۆنی خۆکوژ!

درۆنی خۆکوژ بووەتە ئامرازی پێکدادانی ڕووسیا و ئوکراینا.

گۆڤاری Popular Mechanics لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا لە “درۆنی کامیکازێ” یان درۆنی خۆکوژ کەڵک وەرگیراوە. (کامیکازێ گرووپێک فڕۆکەوانی ژاپۆنی بوون کە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا فڕۆکەکانیان بە کەشتییەکانی دوژمندا دەکوتا).

چەند ساڵێکە کە لە درۆن وەک چاوی هێزە چەکدارەکان لە ئاسماندا کەڵک وەردەگیرێت. درۆنەکان ئێستا بە بۆمبهاوێژ تەیار کراون و تەنانەت خۆیان دەبنە بۆمب و بەسەر ئامانجەکاندا دەکەون.

درۆنە خۆکوژە ڕووسییەکان:
هێزەکانی ڕووسیا لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە باڵی بچووک و مەودای فڕینی کورتیان هەیە بۆ کوتانی ئامانجەکانیان لە ئوکراینا کەڵک وەردەگرن. ئەم درۆنە بە ناوی Kyb بەرهەمی کلاشینکۆڤە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا ناسێنرا.
درۆنەکە ١٢٠ سانتیمەتر پانە، تەنیا ٣٠ سانتیمەتر درێژە و کەمتر لە ٣٠ خولەک بە ئاسمانەوە دەبێت. تەنیا بۆ پێشەوە دەفڕێت و هیچ بەرنامەیەکی بۆ گەڕانەوە و نیشتنەوە نییە! کاتێک کە کەوتە فڕین، ئامانجەکەی دۆزرایەوە و خۆی لێ نزیک کردەوە، هەر یەک ئەرکی دەمێنێت: بە ٣ کیلۆ تەقەمەنییەوە خۆی پێدا بدات!

وەڵامی ئوکراینییەکان:
دەوڵەتی ئەمریکا بڕیاری دا ١٠٠ درۆنی Switchblade وەک بەشێک لە یارمەتیی جەنگی بدرێت بە ئوکراینا. بە پێچەوانەی Kybی ڕووسی، Switchblade لە لوولەیەکەوە هەڵدەدرێت. کەسێک دەتوانێت بە کامێرای ئەلیکترۆئۆپتیکال و خوارووسوور ڕێگەی درۆنەکە دیاری بکات تا بە وردی ئامانجەکەی بپێکێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

Kamikaze Drones

Electro-Optical and Infrared Camera

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button