بابەتگەردوونناسی

پشکنەری مەریخ لە هەورەکانی ئاسمانی مەریخ فیلم هەڵدەگرێتەوە.

ئەم پشکنەرە بە گرتنی چەند وێنەی دوابەدوای یەک لە جموجۆڵی هەورەکانی ئاسمانی مەریخ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێک هێنا.

زانایان بە تاوتوێی ئەم وێنانە، خێرایی جووڵانەوە و بەرزایی هەورەکانیان هەڵسەنگاند.

ئاسمانی مەریخ چۆنە؟

سپاس بۆ پشکنەری سەر مەریخ، بەختەوەرانە ئێستا وەڵامێکمان بۆ ئەم پرسیارە هەیە.

ناسا ڕایگەیاند: لە فیلمێکی پێکهاتوو لە ٨ فرەیم کە کامێرای سەر پشکنەری مەریخ تۆماری کردووە، دەتوانین جموجۆڵی هەورەکانی مەریخ ببینین. ئەم هەورانە ڕێک بەسەر پشکنەری مەریخدا تێپەڕ دەبن.

هەورە بەرزەکان:

زانایان دوای وردبوونەوە و پێوانی وێنەکان بەم ئاکامە گەیشتن کە هەورەکانی ئاسمانی مەریخ لە بەرزایی ٨٠ کیلۆمەتریدان. (ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەورەکانی زەوی، لە بەرزایی ٣ تا ٧ کیلۆمەتریدان). پاشان زانایان توانیان پێکهاتەی هەورەکانی مەریخ دیاری بکەن: لەم بەرزاییەدا هەوا زۆر ساردە، کەوایە دەبێت هەورەکان لە کاربۆن دی ئۆکساید پێک هاتبن.

ئەم پشکنەرەی مەریخ، پێشتر لەسەر ئەم هەسارە سوورە، گڵی سووری دۆزیوەتەوە!

لە سلایدەکاندا گرتەی ڤیدیۆیی لە هەورەکان ببینن کە ناسا لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردووەتەوە.

ئامادەکردن: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button