بابەتزانستە بنەماییەکان

کاتێک بڵقێک لە ناو تراوێکدا دەتەقێت، دەتوانێت بریقەی ڕووناکی پێک بهێنێت.

وتاری نوێی پڕۆفیسۆر ئیبڕاهیم کەریمی لە گۆڤاری نیوساینتیست بڵاو بوویەوە.

کاتێک بڵقێک لە ناو تراوێکدا دەتەقێت، دەتوانێت بریقەی ڕووناکی پێک بهێنێت. ئەمەش میکانیکی کوانتۆمە کە ئەم ڕاستەقینەیەمان بۆ دەردەخات.

سانۆلومینێسنس، دیاردەیەکە کە تێیدا بڵقە بچووکەکان کە بە کەڵکوەرگرتن لە شەپۆلی سەروودەنگ لەناو تراوێکدا پێک هاتوون و لە جێی خۆیان بەبێ جووڵە ڕاگیراون، تێک دەڕووخێن کە لە ئاکامدا تەنۆلکەی ڕووناکی یان فۆتۆن پێک دێت. فیزیکزانان بە دەیان ساڵە کە لەم ڕەوتە ئاگادارن بەڵام بەتەواوی هۆکارەکەیان نەدەزانی.

ئێستا پڕۆفیسۆر ئیبڕاهیم کەریمی لە زانستگەی ئۆتاوای کەنەدا، لەگەڵ هاوکارەکانی بۆ یەکەم جار، ناوەڕۆکی کوانتۆمیی فۆتۆنەکانی بەدیهاتوویان پێوا. ئەمەش بەو واتایەیە کە بناغەی ئەم ڕەوتە، میکانیکی کوانتۆمە.

بڵق :Bubble

تراو :Liquid

سانۆلومینێسنس :Sonoluminescence

شەپۆلی سەروودەنگ :Ultrasound Wave

تەنۆلکەی ڕووناکی :Particles of Light

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button