بابەتزانستە بنەماییەکان

ئایا جیهانی ئێمە بەهۆی بڵقێکەوە بەدی هاتووە؟

هەموو شتێک لە بڵقێکەوە!

گۆڕانکارییەکانی فازی ماددە لە چرکەساتە سەرەتاییەکانی بەدیهاتنی جیهان و سیگناڵەکانیان.

بەرکەوتنی شەپۆلە گۆییە فشارییەکان لە گۆڕانی فازی لە ١٠ پیکۆچرکە پاش تەقینەوەی مەزن شەپۆلی گراڤیتی وەها ساز دەکات کە بە تەلەسکۆپی لیسا دەبینرێت. گۆڕانی فاز وەک توانەوەی بەفر یان کانزایەک یاخود هەڵمانی ئاو بەردەوام لە سروشتدا ڕوو دەدەن.

جیهانی سەرەتایی لە پلاسمایەکی گەرم ساز بووە و تینی جیهان هاوکات لەگەڵ ئاوسانی جیهان دادەبەزێت. زۆربەی فیزیکزانەکان بڕوایان وایە کە گۆڕانێکی فازی لەم شێوەیە لە چرکەساتێک پاش تەقینەوەی مەزن ڕووی داوە. پاشان ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی سازبوونی بڵقانێک و پاشان ئەم بڵقانە تەقیون. ئەم داڕمانە کۆمەڵێک پێلی بەهێزی لە سپاش-کاتدا ساز کردووە کە دەکرێت بە یارمەتیی شەپۆلدۆزەکانی شەپۆلە گراڤیتییەکان ببینرێن. ئانتێنی سپاشی ئینتەرفرۆمەتری لەیزەری (لیسا) یەکێک لەو هەستەوەرانەیە کە دەتوانێت ئەو پێلانەی سپاش-کاتی جیهانی سەرەتایی ئاشکرا بکات.

هەرچەند شرۆڤەی گۆڕانی فازی جیهانی سەرەتایی زۆر ئەستەم دەبێت.

کۆمەڵێک لە توێژەرانی زانکۆکانی هێڵسینکی و ئۆڤیدۆ و ساسێکس، بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنیکێکی هەڵکەوتوو لە بیردۆزیی ڕیشاڵە بە ناوی دووانەی هۆڵۆگڕافیک هەڵمەتیان بۆ ئەم گرفتە بردووە. ئەوان پیشانیان داوە کە بە یارمەتیی ئەم ڕێکارە، دەکرێت گرفتە سەرەکییەکە بۆ چەند پرسیاری سادەتر دابشکێنرێت تاکوو لە داهاتوودا فیزیکزانان بتوانن شرۆڤەی پێویست بۆ ئەم دیاردەیە پێشکەش بکەن.

ئەم توێژینەوەیە دەتوانێت لە بەرینکردنەوەی ڕوانگەی فیزیکزانان بۆ بەدیهاتنی جیهان و هێزە سەرەکییەکانی، کاردانەوەی بەرچاوی هەبێت.

وشەکان:
Phase transition: گۆڕانی فاز
Colliding spherical pressure waves:
شەپۆلە گۆییە فشارییەکان
Picosecond: پیکۆچرکە
Big Bang: تەقینەوەی مەزن
Gravitational wave: شەپۆلی گراڤیتی
Laser Interferometer Space Antenna (LISA): ئانتێنی سپاشی ئینتەرفرۆمەتری لەیزەری (لیسا)
Temperature: تین
Expand: ئاوسان
Plasma: پلاسما
Bubble: بڵق، پۆرگ
Ripple: پێل
Spacetime: سپاش-کات
Detector: شەپۆلدۆز
Probe: هەستەوەر
University of Helsinki: زانکۆی هێڵسینکی
University of Oviedo: زانکۆی ئۆڤیدۆ
University of Sussex: زانکۆی ساسێکس
String theory: بیردۆزیی ڕیشاڵە
Holographic duality: دووانەی هۆڵۆگڕافیک

وەرگێڕ: فاڕووق ئەحمەدی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button