بابەتتەکنەلۆجیا

ڤۆڵڤۆ لە سێ شوێنی سوێد وێستگەی بێتەلی بارگاویکردن تاقی دەکاتەوە.

ئەمەش وەک بەشێکە لە گەڵاڵەی ناوچەی سەوزی شاری گۆتنبورگ.

کۆمپانیای سوێدیی ڤۆڵڤۆ ڕایگەیاند خەریکی تاقیکردنەوەی تەکنۆلۆژیای بارگاویکردنی بێتەل لە ناوچەیەکی شاری گۆتنبورگە.

بەرنامەی ناوچەی سەوزی شاری گۆتنبورگ خەریکی چەند گەڵاڵەی تەکنۆلۆژیای نوێ و پایەدارە کە دامەزراندنی وێستگەی کارەبای بێتەل یەکێک لەوانە.

کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی دیاریکراو لە وێستگە ڕادەگرن بەبێ ئەوەی داببەزن، لەڕێگەی تەختەی کارۆموگناتیسی، ڕەوتی بارگاویکردن دەست پێ دەکات. وەرگری ئۆتۆمبێلەکە، شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسی نێردراو لە تەختەکە وەردەگرێت و وەریدەگێڕێت بۆ کارەبای ئاسایی و لەناو پاکێجی باترییەکاندا ڕایدەگرێت.
هێزی ئەم بارگەکەرە ٤٠ کیلۆواتە کە خێراییەکەی دەگاتە ئاستی بارگەکەرێکی ٥٠ کیلۆواتی دی.سی.

ڤۆڵڤۆ دەیەوێت تا پێش ساڵی ٢٠٣٠، ببێتە تەواو کارەبایی. بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش چەند هەنگاوی بۆ کارەباییکردن و کەمکردنەوەی شوێندانەرێتیی کاربۆن هەڵهێناوە و چەند بەرنامەی دیکەشی بۆ داهاتوو هەیە.

وشەکان:
Wireless: بێتەل
Charging: بارگاویکردن
Gothenburg: گۆتنبورگ
Electromagnetic: کارۆموگناتیس

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button