بابەتتەندروستی

چارەسەری شەکرەی جۆری دووەم بە کەڵکوەرگرتن لە شەپۆلەکانی سەروودەنگ

۳۷ ملیۆن کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دیابێتیان هەیە، واتا لە هەر دە کەس، یەک کەس.
۹۰ تا ۹۵ لەسەدی ئەو تووشبووانە گیرۆدەی جۆری دووەمی دیابێتن.
لە شەکرەی جۆری دووەم ، خوێن ڕێژەیەکی زۆری شەکر تێدایە و لە هەمان کاتیشدا ڕێژەیەکی زۆری ئەنسۆلینیش هەیە، بەڵام جەستە ناتوانێت ئەم ئەنسۆلینە بۆ شکاندنی شەکری ناو خۆراکەکان بەکار بهێنێت. جەستەی ئەم کەسانە لە بەرانبەر ئەنسۆلیندا خۆڕاگرە.

زانایانی زانستگەی پزیشکیی لۆس ئانجلێس لە هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمدان بەبێ بەکارهێنانی هیچ جۆرە دەرمانێکی کیمیایی.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر سێ جۆر ئاژەڵ (مشک، مشکی کێوی و بەراز) ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە تەنیا بەکارهێنانی شەپۆلەکانی سەروودەنگ بۆ ماوەی سێ خولەک لە ڕۆژدا دەتوانێت لەسەر جەرگی ئەم ئاژەڵانە کاریگەری دابنێت و ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین لە ئاستێکی نزمدا ڕابگرێت. ئەم شەپۆلانە کاریگەرییان لەسەر بەشێک لە جەرگ دەبێت کە تۆڕێک دەماری جەرگی-دەرگەیی تێدایە کە زانیاری لەسەر ئاستی گلۆکۆز و خۆراک بە مێشک دەگەیەنێت.
ئەم تەکنیکە pFUSی پێ دەگوترێت.
لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکرێت کە ئایا ئەم ڕێگایە بۆ مرۆڤیش بەسوودە یان نا؟ بەم هیوایە کە چیتر ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە پێویستیان بە دەرمان و پشکنینی بەردەوام نەبێت.

peripheral focused ultrasound stimulation (pFUS)
جەرگی-دەرگەیی Hepatoportal

وەرگێڕ: سۆنیا حەسەنی، کارناسی باڵای مامانی
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button