بابەتتەکنەلۆجیا

ژیریی دەستکرد تەنیا بە بیستنی دەنگی کەسێک دەتوانێت وێنەی کەسەکە نیشان بدات!

توێژەرانی ژیریی دەستکرد بەرنامەیەکیان دروست کردووە کە وێنەی کەسێک دروست دەکات کە تەنیا تۆمارێکی دەنگیی کورتی ئەو کەسەی قسە دەکات بەکار دەهێنێت.

زانایانی تاقیگەی زانستی کۆمپیوتەر و ژیریی دەستکردی پەیمانگای تەکنۆلۆژیای ماساچۆسێت (CSAIL) یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٩دا بابەتێکیان لەسەر ئەلگۆریتمی “AI” بە ناوی “Speech2Face” بڵاو کردەوە کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئەنجامی وردیان بەرهەم هێنابوو.

توێژەرەکان بە یارمەتیی ملیۆنان ڤیدیۆی یوتیوبی ئەو کەسانەی لەسەر ئینتەرنێت قسە دەکەن لەسەر تۆڕێکی ژیریی دەستکرد دیزاین و ڕاهێنانیان کردووە. ئەم ژیریی دەستکردە لە کاتێکدا کە ڕاهێنانی دەکرد، فێری پەیوەندییەک بوو لە نێوان دەنگە گرنگەکان و چۆن گوتنیان لەگەڵ ڕەگەز و تەمەنی کەسەکە.

لە کاتێکدا کە توێژەران دانپێدانیان بە لاوازی و کێشەکانی ڕەوتی توێژینەوەکەدا ناوە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەند ڤیدیۆیەکی دیاریکراو لەسەر ئینتەرنێت بۆ توێژینەوەکانیان، گەشبینن بەوەیکە ئەمە دەتوانێت دیمەنێکی گشتگیرتر بۆ پەیوەندییەکانی دەموچاو و دەنگ بکاتەوە.

وشەکان:
Artificial intelligence: ژیریی دەستکرد
Voice recording: تۆمارکردنی دەنگ

وەرگێڕ: مەهدی سەربازی ماستەری ئەندازیاریی ئای تی

سەرچاوەکان:1و2

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button