پلاندانانی شاری

وشکەساڵیی ئەم دواییە, شارێکی ٣٤٠٠ ساڵەی لە نزیک ڕووباری دیجلە وە دەر خست.

ئاسەواری ئەم شارە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، جارێکی دیکە نوقم دەبێتەوە.

 

هاوکات لەگەڵ ئەوەی نیوەگۆی باکوور بەرەو وەرزی هاوین دەچێت، هەواڵی وشکەساڵیی زیاتر لە وڵاتانی وەک هیندستان، پاکستان، مەکسیک و ئەمریکا دەگاتە دەستمان. عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەدەست لێهاتەکانی وشکەساڵی دەناڵێنێت. بەڵام هەواڵێکی نوێ گەیشتە دەستی شوێنەوارناسان.

 

ئەو وشکەساڵییەی لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووی لە کوردستان و عێراق کردووە، بووەتە هۆی بچووکبوونەوەی کۆگای ئاوی مووسڵ -کە گرنگترین کۆگای ئاوە لە عێراقدا-، ئەمەش بووەتە هۆی ئاشکرابوونی شارێکی تەمەن ٣٤٠٠ ساڵەی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی میتانی کە بۆ چەندین دەیە ژێر ئاو کەوتبوو.

 

ئەم شارە دێرینە دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلە لە هەرێمی کوردستان.

 

ئەنجامی هەڵکۆڵینەکان لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیی زانستگەی تووبینگندا ئاشکرا بووە.

 

بەنداوەکە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دروست کراوە، ئەو کاتەش لە ڕووی شوێنەوارناسییەوە پشکنین بۆ ئەم شارە نەکراوە. بۆیە سەرهەڵدانەوەی ئەو شارە دێرینە بە ناوی «کەموونە» دەرفەتێکی یەکجارەکی بۆ زانایان ڕەخساندووە کە پێش ئەوەی ئاستی ئاو بەرز ببێتەوە و جارێکی دیکە ژێر ئاو بکەوێتەوە, لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن.

 

ئەم بابەتە درێژەی هەیە

 

hemisphere  نیوەگۆ

Mittani Empire ئیمپراتۆریەتی میتانی

Tübingen Universität زانستگەی تووبینگن

Kemune کەموونە

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button