بابەتتەکنەلۆجیا

ئێستا ئەمریکا خاوەنی خێراترین سوپەرکۆمپیوتەرە

ئەمریکا ئێستا خاوەنی بەهێزترین سیستمی کۆمپیوتەر لە جیهاندایە و ناوی ئەم وڵاتە گەڕایەوە سەرووی لیستی خاوەنانی سوپەرکۆمپیوتەرەکان
سوپەرکۆمپیوتەرەکان بۆ لێکدانەوەی ژمارە و داتاکان بەکار دێن و لە زانستە پێشکەوتووەکان لە مۆدێلکردنی گەردیلەییەوە تا پێشبینیکردنی کەشوهەوا، میکانیکی کوانتۆم و توێژینەوەی یەکگرتنی ناوکی و زۆر شتی تر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.

خێراترین سوپەرکۆمپیوتەر لە جیهاندا

ئەو سوپەرکۆمپیوتەرە کە ناوی «فڕانتیێڕ»ە، لە تاقیگەی نیشتمانیی ئۆک ڕیج (ORNL) لە ئەمریکا هەڵکەوتووە.
پێش فڕانتیێڕ، سیستەمی «فۆگاکو» لە «ناوەندی ڕایکن بۆ زانستی حیسێبکردن» (R-CCS) لە ژاپۆن بۆ ماوەی دوو ساڵ پلەی یەکەمی بەدەستەوە بووە.
سیستەمی فڕانتیێڕ پرۆسێسۆرەکانی (AMD EPYC ٦٤C ٢GHz) لەگەڵ (GPU)ی (AMD Instinct ٢٥٠X) لە خۆ دەگرێت. زیاتر لە ٩،٤٠٠ (CPU) و ٣٧،٠٠٠ (GPU) ی هەیە کە لە ٧٤ کابینەی دروستکراودا دانراون کە کۆی ژمارەی ناوکەکان دەگاتە ٨،٧٣٠،١١٢.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی «پی سی مەگ»، بۆ ئەوەی دڵنیا ببین لەوەی کە سوپەرکۆمپیوتەرەکە زۆر گەرم دانایەت، لە هەر خولەکێکدا ٢٣ هەزار لیتر ئاو لە ڕێگەی ئەم کابینانەوە بە بەکارهێنانی چوار پۆمپ دەڕژێتە دەرەوە.
Supercomputer سوپەرکۆمپیوتەر
Molecular Modeling مۆدێلکردنی گەردیلەیی
Weather Forecasting پێشبینیکردنی کەشوهەوا
Quantum Mechanics میکانیکی کوانتۆم
Nuclear Fusion Research توێژینەوەی یەکگرتنی ناوکی
Frontier فڕانتیێڕ
Oak Ridge National Laboratory تاقیگەی نیشتمانیی ئۆک ڕیج
Fugaku فۆگاکو
Riken Center for Computational Science ناوەندی ڕایکن بۆ زانستی حیسێبکردن

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button