ئۆتۆمبێلێک کە دەفڕێت!
![ئۆتۆمبێلێک کە دەفڕێت!](https://hojan.org/wp-content/uploads/2021/08/history_new.png)
ئۆتۆمبێلێک کە دەفڕێت!
کۆمپانیای ئایرۆمۆبیل ڕایگەیاند تا ساڵی ٢٠٢٣ نموونەی کۆتایی ئۆتۆمبێلی خۆی دەداتە بازاڕەوە کە هاوکات توانای فڕینی بۆ بەکارهێنانی گشتی هەیە.
لە گەراجی ماڵەوە بۆ ناو ئاسمان و لێخوڕین بەرەو جێی مەبەست، ئۆتۆمبێلی دەستکردی کۆمپانیای هەڵکەوتوو له سلۆڤاکیا دوای ٣٥٠ هەزار کاتژمێر کاری دیزاین و لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە و دوای چەندین کارەسات و ئەزموونی سەرنەکەوتوو، هەفتەی ڕابردوو توانی مەودای دوو فڕۆکەخانەی ئەم وڵاته له ٣٥ خولەکدا بە فڕین بپێوێت.
پێشبینی دەکرێت ئەم ئۆتۆمبێل-فڕۆکەیە لە سەرەتادا به نرخی ٢ ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕیاران ئامادە ببێت.
درێژایی ئۆتۆمبێل: ٦١٠ سەنتیمەتر
دڕێژایی باڵەکان: ٨٨٠ سەنتیمەتر
بزوێنەر: بەرهەمی سوبارۆ به ٣٠٠ ئەسپەهێزەوە
مەودای لێخوڕین: ٥٢٠ کیلۆمەتر
مەودای فڕین: ٧٤٠ کیلۆمەتر
زۆرینەی خێرایی لێخوڕین: ١٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
زۆرینەی خێرایی فڕین: ٢٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
مەودای پێویست بۆ هەستانەوە: ٤٠٠ مەتر
مەودای پێویست بۆ نیشتنەوە: ٣٠٠ مەتر
وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: مسلم ئەحمەدی
سەرچاوە:
https://www.aeromobil.com/