بابەتژینگە

خەساربووی دار و دووبارە وە دەست خستنەوەیان بۆ سازکردنی ماددەی بەهێزتر لە پۆڵا.

دار فرەچەشنیی زۆری هەیە، بەڵام ساڵانە چەند ملیۆن تۆن فڕێ دەدرێت و خەسار دەبێت. بۆ وە گەڕ خستنی ئابوورییەکی ڕاستەقینە، پێویستە ئەو دارانە دووبارە کەڵکیان لێ وەربگیرێت. ئۆرلاندۆ ڕۆجاس لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا و هاوکارانی شێوازێکیان دۆزیوەتەوە کە لیگنین -ماددەیەک وەک چەسپ لە توێلکی خانەکانی گیا- دەتوێنێتەوە و نانۆفیبریلەکانی سێلولۆز کە وەک ڕیشاڵی بچکۆلەن و لە دیواری خانەکانی گیا دەدۆزرێنەوە وە دەر دەخەن. ئەو شێوازە لە توێنەرەوەیەک بە نێوی «دی مێتیل ئەسێتامید»ە کە بە هاوبەشیی «لیتیۆم کلۆراید» کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
کاتێک کە دوو لەتە دار بەو شێوازە لێک دەدرێن، نانۆفیبریلەکان پێکەوە دەلکێن و شتێک ساز دەکەن کە «داری ساخکراوی» پێ دەڵێن.

ئەگەرچی بەرهەمەکە، چی تر وەک داری سروشتی ناچێت، بەڵام لە بواری میکانیک، تایبەتمەندیی باشتری هەیە. توێژینەوەکان دەریان خستووە کە بەرامبەر بە پۆڵای دژە ژەنگ یان تەنانەت لە داڕشتەی تیتانیۆم، بەرامبەر بە شکان بەهێزترە. ڕۆجاس دەڵێت: ئەو پتەوبوونە لە پەیوەندیی هایدرۆجینیی زۆر بەهێز کە لە تایبەتمەندیی سێلولۆزەوە دێت، پێکهاتووە. ئەو و هاوکارانی باسیان لە تێچووی سازکردنی «داری ساخکراو» لە پانتای پیشەسازیدا نەکردووە بەڵام شێوازی کارەکەیان بە جوانی شی کردووەتەوە و بە ئاکام گەیشتوون. ئەو دەڵێت: ئەو ڕەوتەی لەو کارەدا گرتوومانەته بەر زۆر ئاسایین هەر بۆیەش قەبارەدانان لەو بوارەدا زۆر گرنگ نییە.

Orlando Rojas
University of British Columbia زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا
Lignin لیگنین
Nanofibril نانۆفیبریل
Cellulose سێلولۆز
Fibre ڕیشاڵ
Solvent توێنەرەوە
Dimethylacetamide دی مێتیل ئەسێتامید
Lithium Chloride لیتیۆم کلۆراید
Healed Wood داری ساخکراو
Titanium Alloys داڕشتەی تیتانیۆم
Scalability قەبارەدانان

وەرگێڕ: فریا ڕەش ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button