بابەتتەکنەلۆجیا

وردەکارییەک لە داهاتووی ئۆتۆمبێلەکان: بی. ئێم. دەبلیوو مانگانە پارەیەک لە کورسییە گەرمەکان وەردەگرێت!

وەک بەکارهێنەران، ئێمە ڕاهاتووین بۆ هەموو جۆرە شتێک پارەی بەشداریکردن بدەین. پلانی داتا بۆ مۆبایلەکانمان، کرێی مانگانە بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان و ئێستا، کرێدان بۆ کەڵکوەرگرتن لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکەمان؟

لەوانەیە شێتانە دەربکەوێت، بەڵام کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەندێک تایبەتمەندی کە بە شێوەیەکی فیزیکی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دروستکراون، مەرجی کرێیان داناوە.

دوای ئەوەی چەند دەزگایەکی هەواڵ بینییان کە بەشداریکردن بۆ کورسیی گەرم لە ئۆتۆمبێلەکانی بی. ئێم. دەبلیوو بۆ هەندێک وڵات دەفرۆشرێت، بی ئێم دەبلیوو لەم هەفتەیەدا بووە سەردێڕی ڕۆژنامەکان: لە بەریتانیا، ئەم خزمەتگوزارییە لە ١٥ پاوەندەوە دەست پێ دەکات.

ئەم جۆرە کارانە لەلایەن هەندێک کەسەوە بە کارێکی تەماعکارانە لە قەڵەم دەدرێت. بەڵام پیشەسازییەکە لای خۆیەوە ناچار بووە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببێتەوە، وەک کەمیی زنجیرەی دابینکردن لە نێوان شەڕی ئۆکراینا و پەتای بەردەوامی کۆڤید-١٩.

بەپێی گوتەی ماتیاس شمیت، شرۆڤەکاری ئەورووپیی بازاڕی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل: لە ڕاستیدا، ئەم هەوڵەی دروستکەرانی ئۆتۆمبێل بۆ مۆدێلی بەشداریکردن و تایبەتمەندیی مەرجی کرێ لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ئارا بووە.

بە یۆرۆ نیووز نێکسی گوتووە: «ئەو کارە زۆر ڕەوایە، چونکە مۆدێلی بازرگانی لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا لە گۆڕاندایە».

گوتیشی: «پێشتر، قازانجی سەرەکی، ئەو کاتە بوو کە ئۆتۆمبێلەکە لە کارگەکە بەرهەم دەهات و دەگەیەنرا دەستی کڕیار، بەڵام بەرنامەی ئێستا ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلەکە لە ماوەی سووڕی ژیانیدا بەردەوام قازانج بگەیەنێتها بەرهەمهێنەران».

Matthias Schmidt
Euronews Next

وەرگێڕ: ئێحسان ئیزەدی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button