بابەتمێشک

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی شەترەنجە

شەترەنج دۆستانی سەرانسەری جیهان ساڵانە لەم ڕۆژەدا ئاهەنگی یارییە دڵخوازەکەیان دەگێڕن، ئەم نەریتەش زیاتر لە ٥٠ ساڵە بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەی سەرەکیی شەترەنج دیار نییە. چەندین بیرۆکە، سەرەتای ئەم یارییە دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی وەک هیندستان و چین و تەنانەت ڕووسیا و ئاسیای ناوەڕاست.

بیرۆکەیەکی باو، یاریی جەنگیی هیندیی «چاتورانگا» (کە وشەی شەترەنج لەوێوە هاتووە)، وەک ئیلهامبەخشێک بۆ شەترەنج دەزانێت. خەڵک ئەمە وەک پێشەکیی شەترەنج دەزانن چونکە دوو تایبەتمەندیی سەرەکیی هەبوو کە لە جۆرەکانی دواتری شەترەنجدا دۆزرایەوە:
١- پارچە جیاوازەکان ئەرکی جیاوازیان هەبوو و
٢- سەرکەوتنەکە لەسەر بنەمای یەک پارچەی تایبەتدا بوو (لە شەترەنجی مۆدێرندا پاشا سەربکەوێت هەموو پارچەکان سەردەکەون).

ئیمپراتۆریی عەرەبی تا سەدەی دەیەم پەرەی گرت و شەترەنجی لەگەڵ خۆی بردە باکووری ئەفریقا و سیسیلیا و ئیسپانیا.
لە هەمان کاتدا شەترەنج لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەکرایەوە. سلاڤەکان بردیانە ئیمپراتۆریی ڕووس و ڤایکینگەکان یارییەکەیان هێنایە ئایسلەندا و ئینگلتەرا.

سەدەی پازدەیەم بوو کە یاسایەکی ڕێکوپێک بۆ یارییەکە لەلایەن ئینگلیزییەکەوە دامەزرا کە بریتی بوو لەو چوارگۆشە ڕەش و سپییانەی کە ئێمە ئێستاش دەیبینین.
chaturanga

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button