بابەتتەندروستی

خۆکوشتن

خۆکوشتن لە لیستی دەیەمین هۆکارەکانی مەرگ و لەناوچوون لە تەواوی دنیایە. خەمۆکی هۆکاری یەکەمی خۆکوشتن لە دونیایە بەڵام ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان و نەخۆشییە دەروونییەکانی تر دەتوانن مرۆڤ بەرەو خۆکوشتن هان بدەن. هەروەها هەوڵەکانی خۆکوشتن لە ناو ژناندا سێ هێندەی پیاوەکانە.
کاتێک کەسێک نیشانە مەترسیدارەکانی ژێرەوەی هەبوو ئەگەری خۆکوشتنی هەیە و دەبێت بە هەستیاری چاودێری بکرێت؛ هەروەها دەبێت بە زووترین کات سەردانی دەروونناس بکات:
•بەردەوام باسی خۆکوشتن دەکات.
•لە خواردن و خەودا کێشەی بەرچاوی بۆ دروست ببێت.
•لەناکاو ئاکارەکانی دەگۆڕێت
•لە هاوڕێ و ناسیاوەکانی دوور دەکەوێتەوە و حەز بە تەنیایی دەکات
•وەکوو پێشوو حەز بە دەرسخوێندن یان کارکردن ناکات و لێی بێزار دەبێت
•بەردەوام باسی مردن دەکات و بیر لە نووسینی وەسیەت نامە دەکاتەوە
•پێشتر هەوڵی بۆ خۆکوشتن داوە
•بە تازەیی کەسێکی خۆشەویستی لە دەست داوە
•ڕێژەی بەکارهێنانی ئەڵکۆڵ و مادە هۆشبەرەکانی زیادی کردووە.

مرۆڤەکان بۆچی بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە؟

زانایان دەڵێن ئەوەی کە چ هۆکارێک مرۆڤ بەرەو خۆکوشتن هان دەدات ڕوون نییە. بەڵام ئەگەری هەیە هۆکارەکان پێکهاتەیەک لە گرفتەکانی دەروونی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و کێشە بنەماڵەییەکان بێت.
ئەو کەسانەی خۆ دەکوژن ڕاگوێزەری دەماریی سیرۆتۆنینیان لە خوارەوەیە. هەروەها، هۆکارە ناخۆشییە دەرەکییەکان کار دەکەنە سەر DNA لەسەر خۆ کوشتنیش بە کارلێکەر ناسراون.

چون لەناو تازەلاواندا بەرگری لە خۆکوژی بکەین؟

هەرزەکاری هەستیارترین قۆناخی مرۆڤە و دەبێت بە وشیاری مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. سترێسی جۆراوجۆر و هەڵکێش داکێشی هۆرمۆنەکان کار دەکەنە سەر بواری دەروونیی مێرمنداڵ و توانایی بڕیارگرتنی لێ ئاڵۆز دەکەن. هەر ئەو فاکتەرانەی بۆ گەورەکان مەترسی خۆکوشتن ئاشکرا دەکات بۆ تازەلاوانیش هەر وایە و دەبێت دایک و بابان بە هەستیاری چاودێریان بکەن
هەر تازەلاوێک کە بیر لە خۆکوشتن بکاتەوە یان ئەگەری ئەوەی هەبێت کە هەوڵی خۆکوشتن بدات پێویستە لە قۆناخی یەکەم لە لای دکتۆرێک ئاستی ڤیتامینەکانی لەشی تاوتوێ بکرێت. چارەسەرەکانی خۆکوشتن بە پێی تەمەن و نیشانەکان جیاوازن. چارەسەری بە ڕاڤەکردنی گرفتەکانی تازەلاو لە ٢ یان ٣ ڕۆژ بەر لە هەوڵی خۆ کوشتن دەست پێ دەکات و دەتوانێت لەخۆگری: چارەسەری تاکەکەسی، چارەسەری بنەماڵەیی بە بەشداری دایک و باب یان کەسی بەرپرسیاری تازەلاو یان هێشتنەوەی بە چاودێریی پسپۆڕان لە نەخۆشخانە ببێت

Mental health treatment: چارەسەری دەروونی
Neurotransmitter: ڕاگوێزەری دەماری
Serotonin: سیرۆتۆنین
Suicide attempt: هەوڵی خۆکوشتن

وەرگێڕ: ئەمیر عەبدوللاپوور
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button