بابەتتەکنەلۆجیا

تێسلا ٧٥٪ی بیتکۆینەکەی بە هۆی دابەزینی قازانجی ئیلۆن ماسک لە کریپتۆ دەفرۆشێت!

کۆمپانیای تێسلا بەشێکی زۆر لە پشکەکانی دراوی کریپتۆی خۆی فرۆشتووە، هەرچەند ساڵی ڕابردوو شەپۆلێکی دروست کرد و ئاشکرای کرد کە وەبەرهێنانێکی بەرچاوی لە بیتکۆیندا کردووە.
ئەم کۆمپانیا کە دووەم گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی جیهانە، ٧٥٪ی پشکەکانی لە بیتکۆین ئاڵوگۆڕ کردووە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهاکەی دابەزیوە.
ڕۆژی چوارشەممە، تێسلا ٩٣٦ ملیۆن دۆلار (٩١٩ ملیۆن یۆرۆ) لە گەورەترین کریپتۆی جیهانی فرۆشت کە بەهاکەی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ٢ملیار دۆلار (١.٩٦ ملیار یۆرۆ) بووە.
لە مانگی شوباتدا ئاشکرا بوو کە تێسلا یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار (١.٤٦ ملیار یۆرۆ) وەبەرهێنانی لە بواری کریپتۆدا کردووە، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی داواکاری و لە ئاکامدا بەرزبوونی بەهای بیتکۆین.
بازاڕەکانی کریپتۆ بەناوبانگن بە ناسەقامگیری، بیتکۆین لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢١دا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا کە نزیکەی ٧٠ هەزار دۆلار بوو (٦٨ هەزار و ١٩٥ یۆرۆ)، ئێستا، کەمتر لە ٢٥ هەزار دۆلار (٢٤ هەزار و ٣٦٨ یۆرۆ) مامەڵەی پێوە دەکرێت.

وەرگێڕ: ئێحسان ئیزەدی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button