بابەتتەکنەلۆجیا

گەیاندنی کارەبا لە ٥٠٠٠ کیلۆمەتر ئەولاترەوە

ئۆسترالیا له ٥٠٠٠ کیلۆمەتر ئەولاترەوە کارەبا دەگەیێنێته سینگاپوور

گەڵالەیەکی ٢٢ ملیارد دۆلاری، لە داهاتوودا دەبێته گەورەترین ژێرخانی وزەی پاک لە جیهاندا.

ئۆسترالیا دەیهەوێت کارەبای بەرهەمهاتوو لە هێزگەی سۆلاری خۆیەوە بگەیێنێته سینگاپوور کە ٥ هەزار کیلۆمەتر مەودای هەیه. کۆمپانیای ئۆسترالی Sun Cable دەڵێت: لە ڕێگەی تەلی پاڵەپەستۆی بەرزی خۆیەوە کە بەناو ئاودا تێدەپەڕێت، ئەم کارەبایه ڕادەست دەکات. بۆ ئەم ئامانجەیش ئۆسترالیا خەریکی دامەزراندنی گەورەترین هێزگەی وزەی خۆر و سیستمی باتری بۆ ڕاگرتنی کارەبایه.

سینگاپوور، وڵاتێکه کە هەر نیوەی شاری لەندەن ڕووبەری هەیە، گەرچی لە ڕوانگەی ئابوورییەوە یەکجار دەوڵەمەند و پێشکەوتووه، بەڵام بۆ دابینکردنی کارەبا و دامەزراندنی وێستگەی وزەی خۆر، بە ڕادەی پێویست زەویی نییه. ئەم وڵاته لەم دواییەدا ڕووی کردووەتە دامەزراندنی تەختەی سۆلار لەسەر ئاو، بەڵام ئەم ڕێگایه بۆ وڵاتێک کە دەیهەوێت تا ساڵی ٢٠٣٠ ڕێژەی دەردانی کاربۆنی خۆی ٣٦% کەم بکاتەوە کاریگەر نییه.

لە هەرێمی باکووری ئۆسترالیا و ٥٠٠ کیلۆمەتر خوارتر له شاری داروین، بڕیار وایه لەسەر ١٢٠٠٠ هێکتار زەویی بێکەڵک، گەورەترین هێزگەی وزەی خۆری دنیا لێ بدرێت. هێزگەیەکی وەها گەورە کە لە سەتەلایتەوە دەدیترێت. تایبەتمەندیی ئەو شوێنەش وایه کە زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵ تیشکی بەهێزی خۆری هەیە و پێشبینیی دەکرێت کە تا ٢٠ گیگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت. بە هەبوونی سیستمی باتری به گەورەیی ٤٢ گیگاوات-کاتژمێر، ١٠ قات لە گەورەترین هێزگەی خۆری ئێستای جیهان کە لە وڵاتی هینده و ٢.٢ گیگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەهێزتره.

کاری دامەزراندنی هێزگەکه ساڵی ٢٠٢٣ دەست پێ دەکات و دوای چوار ساڵ بە بەرهەم دەگات. ساڵی ٢٠٢٧یش قۆناغی ناردنی کارەبا بۆ سینگاپوور دەست پێ دەکات

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سۆران ڕۆستەمیان

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button