بابەتتەکنەلۆجیا

ژیریی دەستکرد پێشبینی دەکات کە چۆن و کەی نەخۆشێک بە جەڵتەی دڵ دەمرێت.

ناڕێکیی لێدانی دڵ یەکێکە لە کوشندەترین دۆخەکان که پێشبینیکردنی قورسە.بەڵام چ دەبێت ئەگەر سیستمێکی ژیریی دەستکرد بتوانێت یارمەتییەکی پێویست بدات؟

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری توێژینەوەی دڵ و خوێنبەرەکانی نەیچڕدا بڵاو کراوەتەوە، بریتییە لە ئامێرێکی ژیریی دەستکرد کە لەسەر وێنەی دڵی نەخۆشەکان و هەروەها پاشخانی نەخۆش ڕاهێنراوە بۆ پێشبینیکردنی ئەگەر و کاتی ئەوەی نەخۆشێک بەهۆی وەستانی دڵەوە بمرێت.

🔸 ئاشکراکردنی ئەو نەخشانەی بە چاوی ڕووت نادیترێن

لە ئێستادا، ئەم ژیریی دەستکرده بۆ ئەم ئەرکە کاریگەریی لە پزیشکێک زیاترە و شێوازە نادیارەکانی دڵ لە وێنەی ئێم.ئاڕ.ئایدا کە بە چاوی ڕووت بۆ مرۆڤەکان دیار نییە، دەستنیشان دەکات.
ناتالیا تریانۆڤا پزیشک و پرۆفیسۆری ئەندازیاریی پزیشکی دەڵێت: مردنی لەناکاوی دڵ بەهۆی ناڕێکیی لێدانی دڵەوە بە ڕێژەی لە سەدا بیستی هەموو مردنەکان لەسەر ئاستی جیهان پێک دەهێنێت و ئێمە هێشتا کەمی لێ دەزانین کە بۆ چی ڕوو دەدات یان چۆن بزانین کێ لە مەترسیدایە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: نەخۆش هەیە کە لەوانەیە مەترسیی مردنی لەناکاوی دڵیان کەم بێت بەهۆی وەرگرتنی دێفیبریلەیتۆر کە ڕەنگە پێویستیان پێی نەبێت و پاشان نەخۆشانی مەترسیدار هەن کە ئەو چارەسەرەی پێویستیانە وەرناگرن و بەو هۆیەوە دەمرن. ئەوەی ئەلگۆریتمەکەمان دەتوانێت بیکات ئەوەیە کە دیاریی بکات کێ مەترسیی مردنی دڵی لەسەرە و کەی ڕوو دەدات، ئەمەش ڕێگە بە پزیشکان دەدات بڕیار بدەن کە بە تەواوی چی پێویستە بکرێت.

🔸 خستنەڕووی زانیارییە شاراوەکان

تریانۆڤا و تیمەکەی وێنەی دڵ بە کۆنتراستی بەرزیان بە کار هێنا تاکوو ئەو زانیارییانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە چاوی مرۆڤ شاراوە بوون، نیشانی بدات. لە بەکارهێنانی ئەم تەکنیکەدا، توێژەرەکان توانییان دابەشبوونی برینی سەدان نەخۆش لە نەخۆشخانەی جۆن هۆپکینز وێنا بکەن و زانیاریی گرنگیان پێ ببەخشرێت دەربارەی ئەو شێوازانەی کە پزیشکەکان هێشتا نەیانتوانیوە دەستیان پێ بگات.
نووسەری یەکەم دان پۆپێسکو ، خوێندکاری پێشووی دکتۆرای جۆن هۆپکینز ئاماژەی کرد: ئەم برینە دەتوانرێت بە شێوازی جیاواز دابەش بکرێت و شتێک دەڵێت دەربارەی چانسی نەخۆشێک بۆ ڕزگاربوون لە مردن.
Arrhythmias ناڕێکیی لێدانی دڵ – آشفتگی ریتم قلب
Artificial intelligence ژیریی دەستکرد – هوش مصنوعی
Nature Cardiovascular Research
Background پاشخان – زمینه
MRI
Natalia Trayanova
Defibrillator – الکتروشوک
ئامێرێکە کە بە کار دێت بۆ کۆنترۆڵکردنی لەرزینەکانی دڵ بە لێدانی شۆکی کارەبا لە دیواری سینگ یان دڵ
Johns Hopkins Hospital
Dan Popescu

وەرگێڕ: شیما محەممەدی
خوێندکاری دکتۆرای دەرمانسازی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button