بابەتزانستە بنەماییەکان

خوێندنەوەی مێشک: گۆڕینی چالاکیی مێشک بە نووسراوە

یەکێک لە ڕێگەکانی خوێندنەوەی مێشک گۆڕینی چالاکییەکانی مێشکە بە نووسراوە. ئەو مێتۆدانەی چالاکیی مێشک تۆمار دەکەن زیاتر هێرشبەرانەن، بۆ نموونە کەڵک لە ئیمپلەنت وەردەگرن. لە توێژینەوەیەکی نوێی کۆمپانیای مێتادا، هەنگاوێکی گەورە هەڵگیراوە کە چالاکیی مێشک بە شێوەی ناهێرشبەرانە تۆمار دەکرێت و بۆ ئەم کارە کەڵک لە ئێلێکترۆئێنسفالۆگرافیی ناهێرشبەرانە وەردەگرن.

لە توێژینەوەکەدا کەڵک لە مۆدێلێکی فێربوونی قووڵ وەرگیراوە و هەوڵ دراوە لە ژمارەیەکی یەکجار زۆر چالاکیی تۆمارکراوی مێشکەوە وشەکان بناسنەوە. لە ئەنجامدا توانراوە لە وشەدانێکی ۷۹۳ وشەیی، بە وردبینیی ۷۳ لەسەدەوە وشەکان بناسنەوە.
ئەم توێژینەوەیە مژدەیەکی دڵخۆشکەر و هەنگاوێکی گەورەیە بۆ خوێندنەوەی مێشک و دەتوانێت یارمەتییەکی زۆری ئەو کەسانە بدات کە کێشەی ئاخاوتنیان هەیە.

وشەکان:
Invasive هێرشبەرانە
Invasive electroencephalography ئێلێکترۆئێنسفالۆگرافیی هێرشبەرانە
Deep learning فێربوونی قووڵ

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button