بابەتزانستە بنەماییەکان

ئەو ئامرازەی بۆ دۆزینەوەی تەقەمەنی بە کار دێت(تیشکی ئێکس)، دەتوانێت شێرپەنجە ببینێتەوە!

توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن (UCL) لە بەریتانیا بە کەڵکوەرگرتن لە تیشکی ئێکس تەکنیکێکی نوێیان بۆ دیاریکردنی تەقەمەنی دروست کردووە کە ڕەنگە بۆ ناسینەوەی تومۆرەکانیش بەکار بێت.

لەم شێوازی نوێیەدا بە کەڵکوەرگرتن لە تیشکی ئێکس و بە هاوکاریی ئەلگۆریتمێکی فێربوونی قووڵی ژیریی دەستکرد (AI) دەکرێت هاوشێوەی دیاریکردنی تەقەمەنی لەناو جانتاکاندا، ئەو تومۆرە کوشندانەی لە قۆناخی سەرەتاییدان لە مرۆڤدا بدۆزرێنەوە.
ساندرۆ ئۆلیڤۆ، لە بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی زانکۆی یو.سی.ئێڵ دەڵێت: «ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی بێوێنە لە دۆزینەوەی ئەم ماددانە کارامەیە، تەنانەت کاتێک لە ناو شتەکانی تردا شاراوەتەوە.
تەنانەت ئەگەر بڕێکی کەم لە تەقەمەنی لە شوێنێک بشارینەوە چونکە لە ناوەڕاستی زۆر شتی تردا کەمێک لە پێکهاتەی ئەو تەقەمەنییە هەیە، ئەلگۆریتمەکە جیاوازی دەخاتە ئارایان و دەیدۆزێتەوە.»
تیمی توێژینەوەکە مزگێنی دەدات کە دەکرێت ئەم تەکنیکە بۆ ئامانجی پزیشکی بە کار بهێنرێت، بەتایبەتی دۆزینەوەی شێرپەنجە.
هەرچەندە توێژەران هێشتا تاقییان نەکردووەتەوە کە ئایا ئەم تەکنیکە دەتوانێت بە سەرکەوتوویی پێکهاتەی تومۆرێک لە شانە تەندروستەکانی مەمک جیا بکاتەوە، بەڵام ئەوان بە ئەگەری دیاریکردنی تومۆرێکی زۆر بچووک کە پێشتر لە پشت بڕبڕەی پشتی نەخۆشێکەوە نەدۆزراونەتەوە، دڵخۆشن.
ئۆلیڤۆ گوتی: «هیوادارم درێژەی لێکۆڵینەوەکانم بگاتە ئەو ئاستەی خۆم بتوانم ئەو کارە بکەم. ئەگەر ڕێژەی لێدانی هاوشێوە لە دیاریکردنی پێکهاتە لە تومۆرەکاندا بەدەست بهێنین، ئەگەری دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە زۆر بەرزتر دەبێتەوە.»

تەقەمەنی لە ناو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان
دۆزینەوەی تەقەمەنی بە بەکارهێنانی تەکنیکە ئاساییەکانی تیشکی ئێکس، کاتێک لەناو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و شتەکانی تردا شاراوەتەوە لەوانەیە ئەستەم بێت. بەڵام توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم شێوازه نوێیەی ئەوان، ڕێژەی وردبینیی لە سەدا سەدی بۆ دیاریکردنی تەقەمەنی هەیە.
University College London
Deep-learning Artificial Intelligence algorithm ئەلگۆریتمی فێربوونی قووڵی ژیریی دەستکرد
Sandro Olivo
Department of Biomedical Engineering
similar hit rate ڕێژەی لێدانی هاوشێوە

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button