بابەتتەندروستی

گۆشتی چەرخکراوی ناو فریزێر چۆن بتوێنینەوە کە زیانی بۆ تەندروستی نەبێت؟

ئەگەر بۆ توانەوەی گۆشتەکە پەلەتان نییە باشتر وایە گۆشتەکە ٢٤ کاتژمێر پێش دەکارهێنان لەناو فریزێر بهێننە دەرێ و بە کیسە نایلۆنەکەیەوە بیخەنە ناو یەخچاڵ تا تەواو سەهۆڵەکە بتوێتەوە. ئەگەر قەبارەی گۆشتەکەش زۆرە، دەکرێت ٤٨ کاتژمێر پێش دەکارهێنان ئەو کارە بکەن. بەڵام ئەگەر پەلەتان هەیە: کیسە نایلۆنەکەی لێ بکەنەوە و بیخەنە ناو مایکرۆوەیڤ تا سەهۆڵەکە تەواو بتوێتەوە. کەوایە: ١- نابێت گۆشتی چەرخکراو بە گەرمای ژوورەوە سەهۆڵەکەی بتوێتەوە. ٢- نابێت گۆشتی چەرخکراو لەناو ئاوی گەرم باوێن تا سەهۆڵەکەی بتوێتەوە. بەم کارانە توێی سەرەوەی گۆشتەکە دەبێتە شوێنێکی باش بۆ گەشە و سەرهەڵدانی بەکتریاکان و ئەگەری ژەهراویبوونی گەدە بەم بەکتریانە دەچێتە سەرێ.

سەرچاوە: Science & Technology of Meat/ Dr.N Rokni

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.

چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button