بابەتزانستە بنەماییەکان

سەرچاوەی دەنگ چییە؟

سەرچاوەی دەنگ چییە؟

بیستن تواناییەکی گرینگی مرۆڤ و بڕێک لە ئاژەڵەکانە. مرۆڤ، دەنگ لە ڕێی پەردەی گوێچکەوە دەبیسێت. کاتێ پەردەی گوێ بلەرێت، ئەم لەرینە دەبێتە هۆی جووڵەخستنە ناو تراوێکی ناو گوێچکە. جووڵەی ئەم تراوە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی پێکهاتنی ڤۆڵتاژێکی ئەلەکتریکی کە لە ڕێی دەماری بیستنەوە دەگات بە مێشک. کەواتە هەر لەرینەوەیەکی پەردەی گوێ دەکرێ وەک دەنگ ناوی لێ بنرێت.

چ هێزێک هۆکاری لەرینەوەی پەردەی گوێچکەیە؟ ئەم هێزە لە لەرینەوەی هەوا یان شەپۆلی دەنگەوە دەگات بە گوێچکە. شەپۆلی دەنگ لە ڕاستیدا شتێک نییە جگە لە گۆڕانی گوشاری هەوای دەورووبەرمان یان بەزمانی زانستی شەپۆلی پەستان و بڵاوبوەنەوەی هەوا کە لە کات و شوێن دەڕواتە پێش. کاتێ دوو شت بەیەکدا دەدرێن لە هەوادا لەرەلەر یان شەپۆلێک ساز دەکەن کە دەکرێ ئەم شەپۆلە دەنگییە بە پەردەی گوێچکە بگات و وەک دەنگ هەستی پێ بکردرێ. ڕێک چۆن کاتێک بەردێک دەدرێت بە ئاودا و شەپۆلێک ساز دەبێت، لە ناو هەواشدا هاوشێوەی ئەمە، شەپۆلێک ساز دەبێت. هەڵبەت ئێمە بە چاوی ئاسایی ئەو پەستان و بڵاوبوونەوەی ملوکوولەکانی هەوا نابینین.

جێی ئاماژەیە کە ئەگەر دوو بەرد لە فەزایەکی بۆشایی کە هەوا یان هیچ مادەیەکی تری لێ نییە لەیەک بدرێن، هیچ دەنگێک ساز نابێت. کەواتە سەرچاوەی دەنگ لەرەلەری مادە، یان هەر شتێکە کە ببێتە هۆی پەستان و بڵاوبوونەوەی مادەیەک کە شەپۆلی دەنگ لێی تێپەڕ دەبێت.

ئەمە پێچەوانەی شەپۆلی ڕووناکییە کە تەنانەت دەتوانێ لە فەزای بۆشاییشدا بڕواتە پێش. هەر بۆیە ڕووناکیی هەتاو بە ئێمە دەگا بەڵام دەنگی هەتاو نابیستین.

نووسینی: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button