بابەتزانستە بنەماییەکان

بەردی خزۆک !

ئامادەکردنی: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

لە دۆڵی مەرگ لە وڵاتی ئامریکا، بەرد هەیە بە قورسایی ٣٠ کیلۆگرەم کە هەر وا کە لە وێنەکەدا دیارە سەدان میتر بەڕێوە دەڕۆن! هۆکاری ئەم دیاردەیە چییە؟
وەڵام: بەردی خزۆک دیاردەیەکی زەویزانیانەیە کە تێیدا بەردگەلێک دەخزێن و جێشوێنی خۆیان بەجێ دێڵن بێ ئەوەی کە زیندەوەرێک کارێکی کردبێت.
ئەم دیاردەیە نزیک ١٠٠ ساڵە کە توێژینەوەی لەسەر دەکرێ بەڵام تا پێش ساڵی ٢٠١٤ کە بۆ یەکەم جار شتەکە بە فیلمگرتنی ورد ڕوون کرایەوە، هیچ تیۆرییەکی بڕواپێکراو بۆ شرۆڤەی ئەم دیاردەیە نەبوو.
ئەم دیاردەیە لە چەن شوێنی زەوی ڕوو دەدات و یەکێکیشیان لە بیابانێکی ناو دۆڵی مەرگ لە کالیفۆرنیای ئامریکایە. ئەم بیابانە وەرزی جیاواز بەخۆیەوە دەبینێ. وەرزی باران، وەرزی زستان و سەهۆڵبەندان و ڕەشەبا و وەرزی وشکی هاوین.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم ٥ شتە پێویستە بۆ ڕوودانی دیاردەکە:
١. لافاو
٢. توێیەکی ناسکی قوڕ
٣. با
٤. سەهۆڵکردنی سەرئاو
٥. گەرمبوونی هەوا بۆ توانەوەی سەهۆڵ.
هۆکاری خزینی ئەم بەردانە ئەوەیە کە کاتێ سەهۆڵی ژێر ئەم بەردانە وردە وردە ئەتوێتەوە و بایەکی توند لێیان ئەدرێ، پاڵیان پێوە دەنرێت و دەخزێنە پێش.

بۆ دیتنی ڤیدۆیەکی تۆمارکراو لە خزینی ئەم بەردانە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:

https://www.nature.com/news/wandering-stones-of-death-valley-explained-1.15773
ئ.ڕ.
سەرچاوە:
http://www.scientificamerican.com/article/mystery-of-death-valley-s-wandering-stones-explained-video/

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button