بابەتزانستە بنەماییەکان

ماددەیەکی نانۆتیوب کە تەنیا لە یەک لاوە تین و گەرما دەگوازێتەوە؛

ماددەیەکی نانۆتیوب کە تەنیا لە یەک لاوە تین و گەرما دەگوازێتەوە؛

گەرما، کارامەیی ئامێرە ئەلەکترۆنیکییەکان کەم دەکاتەوە و تەنانەت بە یەکجاری لەکاریان دەخات. هەر بۆیە پێویستە لەم ئامێرانەدا کەڵک لە فەنەکان، بۆریی گەرما و تەنانەت سیستەمی ئاویی فێنککەرەوە وەرگرێت. ئامانج ئەوەیە کە گەرما لەم ئامێرە هەستیارانە دوور بخرێتەوە.
گەیێنەرێکی زۆر کاریگەر گەرما لە لایەکەوە دەگوازێتەوە بەڵام لە پێچەوانەکەی نایگوازێتەوە.
ئەم جۆرە گەیێنەرە ناهاوڕێکە ژیانی ئەندازیارە گەرماییەکانی هاسانتر کردووە بەڵام لە هەمان کاتدا دروستکردنیشیان زۆریش ئەستەمە.
زانایان ٸەم ماددەیەیان بە ڕیزکردنی نانۆتیوبە کەربۆنییەکان کە تەنیا گەرما لە یەک لاوە دەگوازنەوە ساز کردووە. ماددە نوێیەکە توانای ئەوەی هەیە کە شۆڕشێک لە ڕێگای داهێنان و بەرهەمهێنانی سیستەمەکانی فێنککەرەوەی کۆمپیوتەر و دیتری ئامێرەکان ساز بکات.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی
وشەکان:
گەیێنەر conductor

سەرچاوە:
https://www.technologyreview.com/s/614856/a-nanotube-material-conducts-heat-in-just-one-direction/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button