بابەتتەکنەلۆجیا

لە کۆکردنەوەی تیشکی لامپگەلی زێنۆنی تا دروست‌کردنی هەتاوی دەستکرد و بەکارهینانی سووتەمەنی سرووشتی

لە کۆکردنەوەی تیشکی لامپگەلی زێنۆنی تا دروست‌کردنی هەتاوی دەستکرد و بەکارهینانی سووتەمەنی سرووشتی

زانستوانانی ناوەندی هەوافەزای ئاڵمان (DLR) تیشكی ١٤٩ دانە لە لامپگەلی زێنۆنیان لە سەر یەک ڕووبەر بە قەبارەی ٢٠لە٢٠ سانتیمەتری دووجا کۆکردۆتەوە. تیشکی کۆی ئەم لامپانە ١٠،٠٠٠ جار بەرزترە لە تیشکی خۆرێک کە دەکەوێتە سەر ڕووبەرێک بە هەمان قەبارەوە. ئەم کۆتیشکە وەکوو یەک خۆری دەستکرد وایە و زانستوانان هیوادارن کە لەم کۆئامێرە ( گەورەترین خۆرەتاوی دەستکرد لە ئاستی جیهاندا) بۆ دروستکردنی سووتەمەنیی ژینگەدۆست وەک هایدرۆجین کەڵک‌وەرگرن. بە وتەی سەرپەرشتیاری بەشی توێژینەوەکانی هەتاوی DLR، بەدیهێنانی ئەو دۆخە و بردنەسەرەوەی پلەی گەرمی تا ڕادەی 3000 دەرەجەی سێلسیوس ڕێگایەکە بۆ دروستکردنی هایدرۆجێن. کەسانێکی زۆر هەن کە دەڵێن هایدرۆجین لە داهاتوودا وەکوو سووتەمەنییەکی سەرەکی بە کاردێت. هۆکارەکەی ئەوەیە کە کاتێک کە هایدرۆجین دەسووتێت هیچ کەربۆنێک بەرهەم ناهێنێت و نابێتە هۆی گەرمبوونی زەوی.
هەڵبەت سەرەڕای ئەوەی کە هایدرۆجین زۆرترین هێمان (توخم) لە جیهاندایە، زۆر بە دەگمەن لەسەر زەوی دەست دەکەوێت و نایابە.
یەکێک لە ڕێگاکانی دروستکردنی هایدرۆجێن شکاندنی ئاوە بۆ بەشە پێکهێنەرەکانی واتا ئۆکسیجێن و هایدرۆجین. بۆ ئەم مەبەستە ئەلەکتریسیتە بەکاردێ و بەم ڕەوتە داشکێنەرە دەوترێ ئەلەکترۆلیز.
پسپۆڕان هیوادارن کە بتوانن ئەلەکتریسیتە بنێنە لاوە و وردە‌ وردە لە وزەی خۆر کەڵک وەربگرن و بتوانن بۆ داشکانی ئاو لە خودی تیشکی خۆر کەڵک وەربگرن نەک لەو تیشکە دەستکردانە. هەروەها بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەکانی هەتاوی DLR، دەڵێت کە لە تێکەڵکردنی هایدرۆجین لەگەڵ کەربۆن‌-مۆنۆکسید(co)ێک کە لە سەرچاوەگەلی جێگرەوە بەدی دێت ئەتوانین بۆ دروست‌کردنی سووتەمەنیی ژینگەدۆست یاخود نەوتی سپی بۆ پیشەی هەوافەزا کەڵکوەرگرین.

Xenon
Element عنصر
Renewable تجدیدپذیر

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button