بابەتتەکنەلۆجیا

وڵاتی چین دەیەوێت بە کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد و پرینتەری 3D بەبێ تەنانەت یەک کرێکار، لە ماوەی ٢ ساڵدا بەنداوێکی ١٨٠ مەتری دروست بکات.

ئەمە بڵیندترین بینای جیهانە کە بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد و پرینتەری 3D دروست دەکرێت. ڕۆبۆتەکان سەرجەم کارەکانی دروستکردنی ئەم بەنداوە کە هێزگەیەکی گەورەی کارەبای لەسەرە، لە ماوەی ٢ ساڵدا دەکەن.

بەنداوی یانگکوو هەڵکەوتوو لە دەشتاییەکانی تیبەت، چین لەسەر چین دروست دەکرێت.
ڕەوتی دروستکردنی ئەم بەنداوە ئەپریلی ئەمساڵ لە بابەتێکدا لە گۆڤاری زانستگەی شینهوا شی کراوەتەوە.

ئەندازیاران دەڵێن: بەنداوی یانگکوو لە ساڵێکدا ٥ ملیار کیلۆوات-کاتژمێر کارەبا بەرهەم دەهێنێت.

سەرجەم ڕەوتی دروستکردنی ئەم بینایە بە ژیریی دەستکرد ئەنجام دەدرێت. لۆرییەکانی بێئاژۆر، کاری گواستنەوەی کەلوپەل دەکەن. بولدۆزەرە ژیرەکان سەربەخۆ زەوی تەخت دەکەن و هەر ئەم ڕۆبۆتانەش بینای بەنداوەکە دەبەنە سەر. هەر چینێک لە بەنداوەکە کە دەچێتە سەر، ژیریی دەستکرد بە یارمەتیی هەستەوەرەکان چاودێریی ڕەوتی کارەکە دەکات.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button