بابەتتەندروستی

ئایا مەترسی هێزی مرۆڤ زۆر دەکات؟

ئایا مەترسی هێزی مرۆڤ زۆر دەکات؟

ئایا تا ئێستا لەکاتی مەترسیدا هەستتان کردووە کە هێزتان زۆرتر بووە؟ چ ڕوودەدا لە جەستەدا؟
⭕️ لە کاتی مەترسیدا مێشک بە لووەکانی ئادریناڵ فەرمان دەدات کە هۆرمۆنی ئادرناڵین و کۆرتیزۆل بدەنە دەر.  کۆرتیزۆل، گلوکۆزی خوێن دەباتە سەر و ئادرناڵین لێدانی دڵ و هەناسەکێشان خێراتر دەکات. بەم شێوەیە وزە و ئۆکسیژنێکی زیاتر دەگات بە ماسوولکەکان و هێزیان دەچێتە سەرتر.
⭕️ هەروەها کۆمەڵێک بەڵگە هەن کە نیشان دەدەن مێشک لە کاتی مەترسیدا مادەی کیمیایی ئێندۆکانیبەنۆید دەداتە دەر کە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ ئێش هەست پێ نەکا. بەم شێوەیە مرۆڤ بێ ئەوەی هەست بە ماندوویی و ئێش بکات زۆرتر هێز بەکار دەبا.
⭕️ هەڵبەت ئەوەش دەبێ بوترێ کە تاقیکردنەوە لە دۆخی مەترسیداردا زۆر ئاسان نییە. بۆ نموونە ناکرێ مرۆڤێک بخەنە ناو قەفەسی شێرێک و تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن و بزانن چی بەسەردا دێ. بۆیە پێویستە توێژینەوەی زیاتر بکرێت بۆ دەرخستنی ڕاستیی زیاتر لەم بوارەدا.

سەرچاوە: یوتیوب کاناڵی SciShow
Gland غدە
Adrenal
Adrenaline
Cortisol
Glucose
Endocannabinoids

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button