بابەتتەکنەلۆجیا

کەڵکوەرگرتن لە شێوازی فڕینی شەمشەمەکوێرە بۆ دروستکردنی ڕۆباتگەلێک کە دەتوانن بفڕن

ئامادەکردنی: شادی ساڵحنژاد

شەمشەمەکوێرەکان وزەیەکی ناوازەیان لە هەڵفڕیندا هەیە و پسپۆڕان و توێژەران دەیانهەوێت لە شێوازی هەڵفڕینی ئەوان بۆ دروستکردنی ڕۆباتگەلێک کەڵک وەربگرن کە دەتوانن بفڕن.
توێژەرانی زانستگەی کەڵتێک و ئیلینۆیزی ئامریکا، لەسەر ئەم بابەتە کاریان کردووە و ئەنجامی کارەکەی خۆیان لە گۆڤاری ساینس ڕۆبۆتیکسدا (Science Robotics) بڵاو کردووەتەوە و شێوازی فڕینی شەمشەمەکوێرە بەم شێوەیە باس دەکەن: شەمشەمەکوێرەکان بەهۆی ئەوەی کە توانایی گۆڕینی شکڵی باڵەکانیان هەیە، وزەیەکی زۆریان لە چاو باڵندەکانی تر هەیە بۆ فڕین. هەروەها لەشیان بە لەخۆگرتنی تەنیا چەند ماسوولکەی جیاواز و هەندێک ئێسکی سووک، توانایی زیاتر لە 40 جووڵەی جیاجیایان پێدەدا.
پسپۆڕان لەم تواناییە بۆ دروستکردنی ڕۆباتێک بە ناوی Bat Bot (شەمشەمەبۆت) کەڵکیان وەرگرتووە کە توانایی فڕینی هەیە؛ ئەم ڕۆباتە تەنیا 93 گرام کێشی هەیە و لە شێوەی شەمشەمەکوێرەیەک ساز کراوە کە درێژیی باڵەکانی (بەینی ئەم سەر تا ئەو سەری دووباڵەکەی) نزیکەی ۳۰ سانتیمەتر دەبێت و توانایی گۆڕینی شکڵی باڵەکانیشی هەیە.
کاتێک کە شەمشەمە کوێرە یان لێرەدا Bat Bot (شەمشەمە‌بۆتە) باڵەکانی بۆ فڕین دەجووڵێنێت و دەفڕێت، هەوایەک دەچێتە نێوان جەستە و باڵەکانی و شکڵیان دەگۆڕێت و لە کۆتاییدا جووڵەی باڵەکان کەم دەبێتەوە و هەوای ناویان بەتاڵ دەبێتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان و ئەم پڕۆسەیە وزەی پێویست بۆ فڕین بەرهەم دەهێنێت.

سەرچاوە:
http://www.caltech.edu/news/engineers-build-robot-drone-mimics-bat-flight-53794

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button