بابەتتەکنەلۆجیا

مێشکی کۆمپیوتەریی مەیموونێکی ۹ ساڵان، بەرهەمی نوێی ئیلۆن ماسک


لە ڤیدیۆیەکی سێ خولەکیدا کە ″ئیلۆن ماسک″ دامەزرێنەری کۆمپانیای ″نۆرالینک″ بڵاوی کردووەتەوە، مەیموونێکی جۆری ″مەکاک″ بە نێوی ″پەیجەر″ پاش جێگیرکردنی چیپێک لەنێو سەریدا خەریکی گەمەیەکی ڤیدیۆییە بە نێوی Mind Pong.

پەیجەر پاش چەندین حەفتە مەشقکردن لە ڕێگەی ″جۆیستێک″ێک خەریکی گەمەیە و لەم کاتەدا چیپەکان لە ڕێگەی ئامێرێک بە نێوی ″N1 Link″ چالاکیی مێشکی مەیموونەکە تۆمار دەکەن و سیگناڵەکان دەگوازنەوە تاکوو لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە کۆدەکانی بکرێنەوە. دواتر کە تەلی (وایەر) جۆیستێکەکە لە پریزی (پلاگ) کارەبا دەردێنن، مەیموونەکە هەر درێژە بە گەمەکردن دەدات.
کەوایە ئەم جارە ″پەیجەر″ تەنیا بە بیرکردنەوە لەسەر جووڵاندنی دەستی خۆی گەمە دەکات و لە ڕێگەی بیر و مێشکیەوە جووڵانەوەی نێو کایەی پینگ-پۆنگەکە کۆنترۆڵ دەکات.

ئیلۆن ماسک لە تویتێکدا نووسیویە: ″یەکەمین بەرهەمی نۆرالینک ئەو تواناییە ئەداتە شەپڵەلێدراوان کە لە ڕێگەی بیر و مێشکی خۆیانەوە لە مۆبایل کەڵک وەربگرن. لە ئاستێکدا کە زۆر خێراتر دەبن لە کەسانێک کە لە دەستی خۆیان کەڵک وەردەگرن.″
نووسین: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
www.theguardian.com/technology/2021/apr/09/elon-musk-neuralink-monkey-video-game

وشەکان:
Elon Musk (ئیلۆن ماسک)
Pager (پەیجەر)
Paralysis (شەپڵە، ئیفلیجی)
joystick (جۆیستێک)
chip (تەڵەزم، چیپ، تەڵاشە)

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button