بابەتمێشک

فێربوونی زمان دەبێتە هۆی گەورەبوونی قەبارەی مێشک

فێربوونی زمانێکی نوێ و ئاخاوتن بە زیاتر لە زمانێک دەبێتە هۆی گەورەبوونی قەبارەی مێشک. بەشێک لە مێشک کە پەیوەندی بە فێربوونی زمانەوە هەیە گەشە دەکات و گەورەتر دەبێت و هەروەها بەگوێرەی ئەو زمانەی بەکاری دەهێنیت تێگەیشتن و تێڕوانینی مرۆڤەکان دەگۆڕێت. لە ١٩٤٠ەوە زانایان توێژینەوە دەکەن کە بزانن ئایا زمانی دایکی کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەمان هەیە یان نا و لەم دواییانە باس لەسەر ئەوە دەکرێت کە زمان دەتوانێت بە ئاخێوەرانی توانایی ئەوە ببەخشێت کە بە جۆرێکی تایبەت لە شتەکان بڕوانن. بۆ نموونە ژاپۆنییەکان حەز دەکەن شتەکان بە گوێرەی مادەکانیان پۆلێن بکەن تا بە گوێرەی شکڵیان. ئاخێوەرانی زمانی ئاڵمانی حەز دەکەن سەرەتا و نێوان و کۆتایی کارەکان جیا بکەنەوە، بەڵام ئاخێوەرانی زمانی ئینگلیسی زۆرتر خودی کارەکە بۆیان گرینگە، بۆ نموونە شایەد ئاخێوەرێکی زمانی ئاڵمانی بڵێ “پیاوێک ماڵی بەجێهێشت و ڕۆیی بەرەو فرۆشگا”، بەڵام ئاخێوەرێکی زمانی ئینگلیسی بڵێت “پیاوێک خەریکی ڕۆشتنە”. کۆی ئەم توێژینەوانە ئەوە دەردەخات کە ئاخاوتن بە زمانێکی تر، تێڕوانینمان دەگۆرێت.

سەرچاوە:

http://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S1053811912006581

http://www.sciencemag.org/news/2015/03/speaking-second-language-may-change-how-you-see-world​

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button