بابەتمێشک

ئایا ئێوەش لە مڵچەمڵچ کردنی خەڵک لە کاتی خواردنی شتێک، بێزارن؟

ئایا ئێوەش لە مڵچەمڵچ کردنی خەڵک لە کاتی خواردنی شتێک، بێزارن؟

کاتێک کە دەنگێکی بەردەوام لە لایەن مرۆڤەکانی دیکەوە دروست دەبێت، ئێمە هەندێک هەستی نائاسایی دەردەبڕین، بەم حاڵەتە دەوترێت میسفۆنیا. لە سەدا بیستی خەڵک تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.

دەنگی مڵچەمڵچ، هەڵلووشین یان تەقەتەقی بەردەوام دەتوانێت ببێتە هۆی تووڕەبوونی هەندێک کەس. توێژەران دەڵێن ئەم دۆخە سەیرە هۆکارێکی نۆڕۆلۆجیکی هەیە. لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧دا دەرکەوت، لە پێکهاتە و شێوازی کاری مێشكی ئەو کەسانەی میسفۆنیایان هەیە جیاوازییەک بوونی هەیە. مێشکی ئەم کەسانە بۆ کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی پەیامی دەنگێکی تایبەت، بەردەوام لە ململانێ دایە. هەرچەند تا ئێستا ئاماژەی پێ نەکراوە بەڵام میسفۆنیا دەکرێت وەک نەخۆشییەکی دەروونی سەیر بکرێت.

ئەم توێژینەوە ڕەنگە هیچ سوودێکی بۆ ئەوانەی میسفۆنیایان هەیە نەبێت، بەڵام هۆکارێکە بۆ ئەوەی کەسانی دەوروبەریان هاودەردی بکەن یان لانیکەم بە دەمی بەستراو شت بجوون.

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی

سەرچاوە:
https://www.sciencealert.com/housemate-chewing-too-loudly-you-could-have-misophonia

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button