بابەتزانستە بنەماییەکان
ماشینی فیزیکزانی گەورەی ئامریکایی، ڕیچارد فاینمەن

ئەمە ماشینی فیزیکزانی گەورەی ئامریکایی، ڕیچارد فاینمەنە [1] کە خەڵاتی نۆبێلی لە بواری فیزیکی کوانتۆم لە ساڵی 1965دا وەرگرتووە. فاینمەن دوای وەرگرتنی نۆبێل، ئەم ماشینەی کڕیوە و وێنەی ئەو نوانەگەلەی [2] لەسەر کێشاوەتەوە کە نۆبێلی پێ وەرگرتووە. ئەم نوانەگەلە، هەندێک شیکەرەوەی وێنەیی [3] ئەو دەستەواژە بیرکارییانەن [4] کە لە فیزیکی کوانتۆمدا بۆ باسکردنی تەنۆلکە ژێرئەتۆمییەکان [5] بەکارهێنراون.
[1] Richard Feynman[2] Diagrams
[3] Pictorial Representations
[4] Mathematical Expressions
[5] Subatomic Particles
وێنە: کامران قادری، لە نووسەری هۆژان